لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، دوو سەرکردەی یەکێتی: رێکخستنی یەکێتی بەسەرچووە

0

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، دوو سەرکردەی یەکێتی دەڵێن، شێوەی رێکخستنی یەکێتی بەسەرچووە

نوچەنێت

لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی، دوو سەرکردەی ئەو حزبە رایدەگەیەنن، باوی ئەو جۆرە رێکستنەی ئەمرۆی یەکێتی نەماوە، عومەر فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دەڵێت”باوی ئه‌و جۆره‌ رێكخستنه‌ نه‌ماوه‌و ده‌بێت ئێستا بیگۆڕین” وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش رایدەگەنێت” حزبایه‌تی له‌ ناو یه‌كێتییدا له‌ شوێنی خۆی چه‌قیوه‌‌”.

لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دا، لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانی کوردسانی نوێدا، عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتی، رەخنە لە جۆری رێکخستنی ئەمرۆی یەکێتی دەگرێت و رایدەگەینێت، ئەوەی ئێستا هەیە دەبێت بیگۆرن و بیگونجێنن لەگەڵ پێشکەوتنی ئەمرۆدا، فەتاح لەدیمانەکەدا دەڵێت” كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ته‌قریبه‌ن ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت جیاوازیی نه‌بێت، به‌ڵام دنیا زۆر گۆڕاوه‌و گه‌شه‌ی كردووه‌و زۆر دۆخی تازه‌ی حزبایه‌تی هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، جاران رێكخستنه‌كانی ئێمه‌ بڕوای به‌حزبی تۆكمه‌و رێكخستنی پۆڵاین و دیسپلینی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌نداماندا هه‌بوو، بۆنمونه‌ ئێمه‌ له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخستنی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ده‌ستمان پێده‌كرد یه‌كه‌م بڕگه‌ ده‌بوو جارێك ره‌خنه‌ له‌خۆت بگریت و له‌ماوه‌ی نێوان ئه‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چ كارێكت كردووه‌و چیت نه‌كردووه‌و چی باش بووه‌و چی گونجاو نه‌بووه‌ ره‌خنه‌ی لێبگریت، دواتر ره‌خنه‌ له‌ڕێكخستن و پاشان باسی بابه‌ته‌كانی تر بكه‌یت كه‌ رۆشنبیری بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا باوی ئه‌و جۆره‌ رێكخستنه‌ نه‌ماوه‌و به‌ڕای من ده‌بێت ئێستا بیگۆڕین و بیگونجێنین له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، جاران ئێمه‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كه‌مان رێكخستنه‌كان بوو كه‌ كۆده‌بووینه‌وه‌ شتێك ئاگادار ده‌بووین، به‌ڵام ئێستا به‌و جۆره‌ نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بۆ كۆنگره‌ی داهاتوو شێوه‌ی رێكخستنه‌كانمان بگۆڕین”.

هەر لەبارەی رێکخستن و کاری حزبی یەکێتی یەوە، ئازاد جوندنیانی وتە بێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایدەگەنێت کاری حزبایەتی یەکێتی بەشێوەیەک چەقی بەستووە، کە بەکۆنگرەی پێشووی ئەو حزبەش چارەسەر نەکرا،

ئازاد جندیانی، له‌چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاند،”په‌یكه‌ربه‌ندیی حزبایه‌تی له‌ ناو یه‌كێتییدا له‌ شوێنی خۆی چه‌قیوه‌‌و، ته‌نانه‌ت كۆنگره‌ی ڕابردووش نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بكات”.

جوندیانی ئاشکرای دەکات”ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ناو یه‌كێتییدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، چۆنیه‌تی ئاڵوگۆركردنی سیسته‌می حزبایه‌تییه‌ له‌ ناوخۆی یه‌كێتییدا، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا بگونجێت”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com