مالیکی سەرکەوت… دەوڵەتی یاسا سەندنەوەی متمانە لەمالیکی مەگەر بەخەو بێتەدی

0

مالیکی سەرکەوت… دەوڵەتی یاسا سەندنەوەی متمانە لەمالیکی مەگەر بەخەو بێتەدی

نوچەنێت

ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند کوتلەی عێراقییە بونەتە دوو بەش، بەشێکیان لەگەڵ مانەوەی مالکییە، موقتەدا سەدریش ئاشکرای دەکات، کۆبونەوەکانی هەولێرو نەجەف بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیکی سەرکەوتوو نەبوون.

دوای کۆبونەوەکانی کوردو عێراقیەو رەوتی سەدر لەهەولێرو دواتریش کۆبونەوەی نەجەف، ئەمرۆ لایەنە عێراقییەکان لە دووکان کۆبونەوە، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کۆبونەوەکەدا تاڵەبانی رازی نەبووە، بەوەی داوای متمانە وەرگرتنەوە لەمالیکی بکات، تەنها بەو مەرجە نەبێت، کە ئەوانەی داوای وەرگرتنەوەی متمانە دەکەن دەبێت ٢٠٠ دەنگی پەڕلەمان کۆ بکەنەوە.

لای خۆشیەوە، عه‌باس به‌یاتی‌ په‌رله‌مانتاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، رایگەیاند كوتله‌ی‌ عێراقیه‌ بوونەتە دووبەش به‌شێكیان داوای وەرگرتنەوەی متمانه‌ن له‌مالیكی‌ دەکەن ‌و به‌شه‌كه‌ی‌ تریشیان پشتگیری‌ له‌ بەشی یەکەم ناکەن.

ئەو پەڕلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا، بە سۆمەر نیوزی  وتووە”بانگه‌شه‌ی‌ هەبوونی ٢٠٠ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران بۆ وەرگرتنەوەی‌ متمانه‌ له‌مالیكی‌ له‌لایه‌ن عێراقیه‌وه‌ خه‌ونە، شتی‌ له‌وشێوە‌ مه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بێته‌دی‌“.

لەلایەکی ترەوە ئاشکرای دەکات کۆبونەوەکانی هەولێر و نەجەف بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکییەوە سەرکەوتوو نەبوون، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند ده‌ستێوه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌و كه‌نداو هۆكار بوون له‌سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ هه‌لێر و نه‌جه‌ف كه‌ لایه‌نه‌‌ به‌شداربووەکان داوایان له‌هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ كردبوو كه‌سێکی تر لە بۆ گرتنەوەی جێگەی نوری‌ مالیکی ده‌ستنیشان بكه‌ن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com