کاتی هەڵگرتنی روفاتی ئەنفالکراوێک، بارزانی هەستی بەچی کرد؟.

0

کاتی هەڵگرتنی روفاتی ئەنفالکراوێک، بارزانی هەستی بەچی کرد؟.

نوچەنێت

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، کاتێک رووفاتی یەکێک لەئەنفالکراوەکانی هەڵگرتووە، هەستی بەوە کردووە کە ئەوە نزیکترین کەسیەتی، بەڵام دڵنیاشبووە لەوەی رۆحی ئەو شەهیدە شادە بەوەی کەدەبینێ کوردستان ئازادە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک نوسیویەتی” جێگای داخە كە ئەمرۆ لە بەغدا هێشتا كەسانێك هەن كە هەڵگری هەمان بیرو باوەڕی ئەنفالچییەكانن و ئەگەر بۆیان بكرێت درێژە بە هەمان سیاسەتی تاوان ئەدەن. دوای ئەم هەموو قوربانیانە ئەبێ كوردستان هەر ئازاد بمینێت. بۆ من گەورەترین شەرەف بوو كە بینیم دایكە شەهید و باوكە شەهید دێن لە باوەشم دەگرین و دەڵێن ئۆخەی ئێستا وادەزانم شەهیدەكانم زیندوو بوونەوە”.

دەقی پەیامەکەی بارزانی

دەمەوێت هەستی خۆم دەربڕم كاتێك كە جەنازەی شەهیدێكی ئەنفالم هەڵگرت.
نەمدەزانی ئەو شەهیدە ناوی چییە، پیاوە یان ژنە، منداڵە یان پیرە، بەڵام دەمزانی كە شەهیدێكی مەزڵوومە، بێ تاوانە، تەنها تاوانی ئەوە بووە كە كوردە.
لەو كاتەدا هەستم كرد كە ئەو شەهیدە نزیكترین كەسی منە، ئەگەر پیاوە برای منە، ئەگەر ئافرەتە خوشكی منە، ئەگەر گەنجە، یان كوڕ یان كچی منە.
دڵنیابووم كە گیانی ئەو كەسە شەهیدە و گیانی هەموو شەهیدانی كوردستان شادە ئەمرۆ كە ئەبینن كوردستان بە خوێنی ئەوان ئازاد بووە.
جێگای داخە كە ئەمرۆ لە بەغدا هێشتا كەسانێك هەن كە هەڵگری هەمان بیرو باوەڕی ئەنفالچییەكانن و ئەگەر بۆیان بكرێت درێژە بە هەمان سیاسەتی تاوان ئەدەن. دوای ئەم هەموو قوربانیانە ئەبێ كوردستان هەر ئازاد بمینێت. بۆ من گەورەترین شەرەف بوو كە بینیم دایكە شەهید و باوكە شەهید دێن لە باوەشم دەگرین و دەڵێن ئۆخەی ئێستا وادەزانم شەهیدەكانم زیندوو بوونەوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com