إسماعيل طه
رۆشنگه‌رى به‌رله‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك قسه‌ى سه‌رنجراكێش بێت له سه‌ر هه‌ندێك پرسى فكرى و ئايينى هه‌ستكردنه به مافى به‌رامبه‌ر، مه‌رج نيه هه‌رچى هه‌ندێك بۆچوونى محافزكارانه‌ى هه‌بوو له سه‌ر هه‌ندێك پرسى ئايينى كه‌سێكى دۆگما بێت بۆ هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌شى هه‌ندێك قسه‌ى تازه‌ى هه‌بوو خوێنده‌وه‌كانى ــ به‌حيسابى خۆى ــ خوێنده‌وه‌ى مرۆڤدۆستانه‌يه، كه‌سێكى كراوه بێت، ئه‌و جۆره كه‌سانه له كاتى پرسه چاره‌نووسازه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، زۆرجار بۆچوونى هه‌ندێك كه‌سايه‌تى شيعه ده‌كران به ره‌مزى مرۆڤدۆستى، داوا ده‌كرا سووديان لێوه‌ربگيرێت، چونكه فكرى ئه‌و كه‌سايه‌تيانه‌يان به نزيك ده‌زانى له فكرى هه‌ندێك رۆشنگه‌رى ئايينى كوردى.
له سه‌د ساڵى رابردوو هه‌ندێك ئاراسته‌ى تازه له ناو شيعه دروستبووه، تا ئه‌ندازه‌يه‌ك له هه‌ندێك هێڵى گشتى له شيعه جياوازبوون، به‌ڵام ئه‌وهێڵه گشتيانه‌ش دوور و نزيك هيچ زيانێكى بۆ پرۆسه‌ى سياسى شيعه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر زيانى هه‌بووبێت بۆ ئيسلام زيانى هه‌بووه، نه‌ك بۆ شيعه، چونكه دواجار شيعه بۆته مه‌زهه‌بێكى سياسى فراوان، شيعه‌گه‌رى لاى شيعه‌كان بريتيه له: (ئايين، عه‌قيده، شه‌ريعه‌ت، نشتيمان) شوێنكه‌وتووانى مه‌زهه‌بى شيعه ئه‌وه‌نده رووچوونه له شيعه‌گه‌رى، ئه‌گه‌ر هيچ په‌يڕه‌وێكى ئايينيشى نه‌بێت، داكۆكى سه‌رسه‌خت له شيعه ده‌كات، چونكه “شيگه‌رى” وه‌ك چه‌ترێكى لێهاتووه، هه‌موو ئاڕاسته‌كانى له ژێره خۆى كۆكردۆته‌وه، بۆيه هيچ كات ئاماده نيیه دژى بووه‌ستێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وايكردووه كاتێك پرسێك دێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر له دژى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى شيعه بێت، هه‌ريه‌كه‌و به‌جۆرێك دژى ده‌وه‌ستنه‌وه، دواجار كۆى شيعه ده‌بێته يه‌ك ده‌نگ بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ى ئه‌و پرسانه‌ى مه‌ترسين بۆ سه‌ر شيعه.
ئه‌گه‌ر سه‌ير بكه‌ين هه‌ر دواى دياريكردنى (رۆژى راپرسى له هه‌رێمى كوردستان) شيعه‌كان به هه‌موو ئاراسته جياوازيه‌كانيان كه‌وتنه دژايه‌تى كردنى ئه‌و پرسه، له كاتێكدا پێشتر هه‌ميشه شيعه‌كان خۆيان به نزيكترين كه‌س ده‌زانى له كورد، چونكه كورد و شيعه هه‌ردووكيان سته‌ملێكراوى ده‌ستى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن بوون، به‌ڵام كاتێك كورد ده‌وێت ببێته خاوه‌ن كيانى سه‌ربه‌خۆى خۆى، شيعه‌كان يه‌ك ده‌نگ له دژى ئه‌و پرسه ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ير بكه‌ين له رووى سياسيه‌وه ئێران ئێستا له شيعه‌ى عێراقى توندتر له دژى ريفراندۆم وه‌ستاوەته‌وه.
له سه‌ر ئاستى كه‌سايه‌تيیه دياره‌كانى شيعه، چه‌ندين كه‌سايه‌تى سه‌ربازى ديار، هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر تونديان كرووه، به ئه‌ندازه‌يه‌ك داوا ده‌كه‌ن هه‌موو جۆره تووندوتيژيیه‌ك به‌كار بێت له دژى جيابوونه‌وه‌ى كورد، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى رۆژانه ناوه‌ند و مه‌رجعه‌كانيان به‌ياننامه دژى ريفراندۆم ده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى جێگاى هه‌ڵوێسته له سه‌ركردنه هه‌ندێك كه‌سايه‌تى هه‌بوون ميانڕه‌وانه خۆيان ده‌رده‌خست، هه‌ميشه لافى ميانڕه‌ويان لێده‌دا، كه ئه‌وان جياوازن له شيعه ته‌قليديیه‌كان، به‌ڵام كاتێك جيابوونه‌وه دێته پێشه‌وه له لايه‌ن نه‌ته‌وه‌ى كورد، ئه‌وان زۆر توندتر رووبه‌ڕوى ئه‌و پرسه ده‌بنه‌وه، داواى به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌كه‌ن.
به‌گشتى جيهانى عه‌ره‌بى به “شيعه و سوننه” كه باسى جيابوونه‌وه‌ى كورد ده‌كرێت مۆركێكى پێرۆز به خاك ده‌ده‌ن، كه نابێت دابه‌شبكرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش هه‌موو دابه‌شكردنێك به خيانه‌ت ده‌زانن له ئيسلام، له‌كاتێكدا عه‌ره‌ب خۆى خاوه‌نى بيست و يه‌ك ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بيه، پێشتر هه‌مووى له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بووه، دابه‌شكردنى ده‌وڵه‌تى عوسمانى خيانه‌ت نه‌بوو، به‌ڵام جيابوونه‌وه‌ى كورد خيانه‌ته، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و وڵاتانه له ده‌وڵه‌تى عوسمانى هه‌ڵگه‌ڕاينه‌وه، به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه جيابوونه‌وه.
بۆيه چاوه‌ڕوانكراوه، هه‌موو عه‌ره‌بزمانێك له پرسى جيابوونه‌وه‌ى كورد وه‌ك يه‌ك بيربكه‌نه‌وه، نه‌ك بيركردنه‌وه‌ى جياواز بێت، بۆيه‌ش ئه‌مڕۆ رۆشنگه‌رانى شيعه هه‌مان هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بێكى شۆڤينى هه‌يه، چونكه شۆڤينيه‌ت بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ى عه‌ره‌ب.
ئه‌ياد جه‌ماله‌دين، كه‌سايه‌تى رۆشنبيرى شيعه، له نووسينێكى تايبه‌ت له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌يسبووك ده‌نووسێت “سوپاسى په‌رله‌مانى عێراقى ده‌كه‌ين، كه هه‌ڵوێستى هه‌بوو له ره‌تكردنه‌وه‌ى “راپرسيه‌كه‌ى” مه‌سعوود بارزانى. سوپاسيان ده‌كه‌ين، كه بڕيارێكى پابه‌ندكه‌رى ده‌ركردووه له سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى راپرسى، له پێناو پاراستنى يه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق، بۆيه ئێستا پێويسته سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، هه‌ڵستن به واجبى خۆيان، كه سوێنديان له‌سه‌ر خواردووه، له په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌گه‌ر سه‌يرى ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ياد جه‌ماله‌دين بكه‌ين ده‌بينين، تا ئێستا هيچ شوڤينيه‌كى عه‌ره‌ب ئه‌و قسه‌ى نه‌كردووه، ئه‌وه‌ى ئه‌ياد داواى ده‌كات، ئه‌نفاكردنه‌وه‌ى كورد و وێرانكردنه‌وه‌ى كوردستانه، به بيانووى پاراستنى يه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق.
جگه له‌وه‌ش داواى لێپرسينه‌وه و دادگايكردنى مه‌سعود بارزانى ده‌كات، هه‌مان زاراوه‌ى سه‌رده‌مى حزبى به‌عس به‌كار ده‌هێت: به “المتمرد” ناوى ده‌بات، ئه‌و وشه‌يه وشه‌ى سه‌رده‌مى شۆڤينيه‌تى حزبى به‌عسه، كاتێك به پێشمه‌رگه‌ى ده‌گوت” متمرد” خه‌باتى كوردى لا هه‌ڵگه‌ڕاوه بوو، هه‌ڵگه‌ڕاوه له چى؟ هه‌ڵگه‌راوه له حكومه‌تى عێراقى، به‌لاى جه‌ماله‌دين داواكردنى جيابوونه‌وه يه‌كسانه به بێ ئه‌ده‌بى كردن، دواتريش وه‌ك چۆن سه‌رده‌مى حزبى به‌عس هه‌ندێك كه‌س هه‌بوو هيچ بڕيارێك نه‌يده‌گرتنه‌وه ئێستاش ئه‌ياد ده‌ڵێت: نابێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بارزانى بكرێت، ئه‌و جۆره ئه‌ده‌بياته هه‌ر له ئه‌ده‌بياتى حزبى به‌عس ده‌چێت، نه‌ك رۆشنگه‌رێكى شيعه، كه بانگه‌شه‌ى خوێنده‌وه‌ى مرۆڤدۆستانه‌ى ده‌كرد بۆ ئيسلام.
دياترين ئه‌ده‌بياتى عه‌ره‌بى شۆڤينى يه‌كسانكردنى كورد بوو به ئيسرائيل، هه‌مان ئه‌ده‌بيات ئه‌دياد جه‌ماله‌دين و ئه‌حمه‌د كاتب دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه، له به‌شێكى تر‌ى دێژه‌ى قسه‌كانى ده‌نووسێت “جيابوونه‌وه‌ى بارزانى پڕۆژه‌يه‌كى ئيسرائيلیيه، بۆيه پێويسته رووبه‌ڕووى ببينه‌وه، ئه‌و قسه‌يه هه‌مان قسه‌ى عه‌ره‌بێكى شۆڤينيه، ئه‌و وشه‌ى، كه بووه به باوترين وشه له دونياى عه‌ره‌بى، لێره‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌ياد ده‌چێته نێو دونيابينى شيعه.
ئه‌حمه‌د كاتب له دواى ئه‌ياد جه‌ماله‌دين ـــ له رووى زه‌مه‌نى قسه‌كردنى دژى كورد، دياترين رۆشنگه‌رى شيعه‌يه، كه به‌و زمانه قسه‌ى كردبێت، كاتب له دوولايه‌ن هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌ياد لايه‌ك قسه‌كردنى له سه‌ر هه‌ندێك پرسى ئايينى و ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك پرس، هه‌ر ئه‌وه‌ش وايكردوه هه‌وادارى زۆرى هه‌بێت له كوردستان، له لايه‌كى تر هه‌مان بۆچوونى ئه‌ياد جه‌ماله‌دينى هه‌يه به‌رامبه‌ر راپرسى هه‌رێمى كوردستان، كابتى رۆشنگه‌رى شيعه، كه ساڵانێكه ئه‌ويش له ژێر ناوى كرانه‌وه ده‌يه‌ويست بره‌و به تێزه‌كانى بدات، دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌ويش گه‌ڕايه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه‌ى خۆى، كه كه‌سێكه به‌هيچ جۆرێك له دۆخى شيعه‌گه‌رى ده‌رنه‌چووه، جياوازى ئه‌حمه‌د كاتب له‌گه‌ڵ شيعه‌كانى تر ته‌نها ئه‌وه‌يه، مه‌نديله‌كه‌ى فڕيداوه، به‌ڵام عه‌قڵيه‌تى هه‌مان عه‌قڵيه‌ته شيعه‌گه‌ريه شۆڤينيه‌كه‌يه.
ئه‌ويش پڕ به‌گه‌رووى هاوارى شيعه‌گه‌رى خۆى ده‌كات، جياكردنه‌وه‌ى خاكى كوردستان له عێراق به پڕۆژه‌يه‌كى سه‌هيۆنى ده‌زانێت، ئه‌و قسه‌يه‌ش هه‌مان قسه‌ى پێشووى سه‌رانى شۆڤينيه‌تى عه‌ره‌بى.
كاتب له نووسينێكى ده‌يه‌وێت هاوسۆزى خۆى بۆ كورد ده‌برێت و خۆى به دڵسۆزێكى ئه‌و گه‌له بزانێت، كه باس له‌وه ده‌كات كورده‌كان كه‌سى نزيكى ئه‌ون، ئه‌و هيچ رقێكى نیيه له كورد، به‌ڵام جيابوونه‌وه‌ى كوردستان به پيلانى سه‌هيۆنى ده‌زانێت، بۆ وێرانكردنى عێراق به كورد و عه‌ره‌به‌وه.
كاتب ده‌يه‌وێت پاساوى قسه‌كانى خۆى به‌و ده‌نگانه بهێنێته‌وه، كه ده‌ڵێن: ئێستا كاتى جيابوونه‌وه نیيه، به‌ڵكو پێويسته زه‌مينه سازى زياترى بۆ بكرێت.
ئه‌حمه‌د كاتب و ئه‌ياد جه‌ماله‌دين هاوڕان، كه هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بۆ جياكردنه‌وه درێژ بكات، ئه‌و كه‌سه حيسابى داعشى بۆ ده‌كرێت، چونكه دواجار هه‌ردووكيان ياسا شكێنيان كردووه، قسه‌كانى كاتب بۆنى مه‌رگ و وێرانكارى موٍسڵى لێديت، چونكه ئه‌وه‌ى له موسڵ كرا، مه‌رگى شارێك بوو. كه‌واته كورد ده‌بێت زۆر به وريايه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكات، چونكه به جارێك شه‌قامى شيعه له كورد پڕكراوه له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌رجعه ئايينى و پياوه سه‌ربازى و رۆشنگه‌ره شيعه‌كان، له هه‌موو لايه‌ك هانى شه‌قامى شيعه ده‌ده‌ن، ئێمه لێره باسى لێدوانه تونده‌كانى به‌رپرسانى سه‌ربازى و مه‌رجعه ئاينيه‌كانى شيعه ناكه‌ين، باسى لێدوانى رۆشنگه‌رانيان ده‌كه‌ين، كه هيچ جياوازيه‌كى نيیه له‌گه‌ڵ لێدوانى به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازى له حه‌شدى شه‌عبى و گروپه چه‌كداره‌كانى تريان.
له ديدى كاتب دواخستنى راپرسى له‌گه‌ڵ وڵاتان مه‌ترسيدارتره، له به‌بێ وڵاتان. ئه‌وه‌ى كاتب داواى ده‌كات بۆنى به‌كارهێنانى مه‌رگى لێدێت، چونكه ئه‌و پێى وايه نابێت وڵاتانى زلهێز ئه‌و پرسه يه‌كلا بكه‌نه‌وه به نێوه‌ندگيرى، به‌ڵكو پێويسته حكومه‌تى عێراقى هێزى خۆى بجوڵێنێت بۆ پاراستنى يه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق، تا ئه‌وه‌ى جارێكى تر كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه نه‌كات داواى هيچ جۆره جيابوونه‌وه‌يه‌ك بكات، كاتب تا ئێستا ئه‌نجامدانى ڕاپرسى به پڕۆژه‌يه‌كى ئه‌مريكا ده‌زانێت بۆ دابه‌شكردنى عێراق، بۆيه داوا له هاوڵاتيانى عێراقى ده‌كات بچنه به‌رده‌م باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا رێپێوانى ئاشتيانه بكه‌ن له دژى دابه‌شكردنى عێراق.
كه‌مال حه‌يده‌رى، كه ئه‌ويش به يه‌كێك له رۆشنگه‌رانى شيعه داده‌ندرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و له سه‌ره‌تاوه مافى كورد به ره‌وا ده‌زانێت، ده‌ڵێت “هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌ك مافى خۆى هه‌يه، وه‌ك كورد و ئه‌مازيغ و نه‌ته‌وه‌كانى تر، به‌ڵام من ده‌يخه‌مه چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى و زيان، نامه‌وێت ئه‌و مافه‌ى كورد ره‌ت بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه مافى ره‌واى خۆيانه.
حەيده‌رى لێره سه‌فسه‌ته‌يه‌كى مه‌نتقى به‌كارده‌هێنێت، ده‌ڵێت “ئايه ئێستا هيچ ده‌وڵه‌تێك نيیه، كه يه‌ك نه‌ته‌وه‌ى تێدا بێت له ئه‌وروپا و وڵاتانێك نيیه يه‌ك نه‌ته‌وه بێت، دواتر كۆمه‌ڵێك پاساو ده‌هێنێته‌وه، كه كورد له رووى جوگرافيه‌وه شوێنه‌كه‌ى گونجاو نیيه، چونكه هيچ لايه‌كى ده‌ريا نیيه، پاشان ده‌ڵێت: جيابوونه‌وه‌ى كورد نه‌ك بۆخۆيان بۆ ئێران و سوريا و توركيا زيانى هه‌يه، پاشان باسى جيابوونه‌وه‌ى باشورى سودان ده‌كات” له‌و قسانه‌ى حه‌يده‌رى ده‌يه‌وێت پێمان بڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش جياببنه‌وه سه‌ر ئه‌نجامتان وه‌ك سه‌ر ئه‌نجامى باشورى سودان ده‌بێت و داوتر په‌شيمان ده‌بنه‌وه.
حه‌يده‌رى پاشان باس له كه‌مايه‌تيه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێت: ئێوه رێگا ده‌ده‌ن به‌يانى توركمانه‌كانى كوردستان راپرسى بكه‌ن بۆ جيابوونه‌وه”
سه‌يرى ئه‌و هه‌موو موغاله‌ته‌يه بكه‌ن، كه حەيدرى رۆشنگه‌ر ده‌يه‌وێت به‌و جۆره قسانه شه‌رعيه‌ت به دژايه‌تى كردنى راپرسى بدات، به‌ناوى دڵسۆزى بۆ گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆرى بۆ گه‌لى كورد.
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى، كه له پێشه‌وه كردوويه‌تى ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو له كۆتايى بڵێت “ئێوه نابێت به‌هيچ جۆرێك بير له راپرسى بكه‌نه‌وه، چونكه زيانى بۆ ئێوه هه‌يه، هه‌رچه‌نده ئێوه ئه‌و مافه‌تان هه‌يه، به‌ڵام وا بۆ ئێوه واباشتره، كه بۆخۆتان له‌گه‌ڵ عێراق بن و بير له جيابوونه‌وه نه‌كه‌نه‌وه، چونكه دواجار ئێوه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌و قسانه‌ى ئه‌حمه‌د كاتب و هاو شێوه‌كانى ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن، كه له ئه‌ساسه‌وه كيانى سه‌ربه‌خۆى كورديان لا ره‌فزه، نه‌ك له‌به‌ر هه‌ندێك ململانێى سياسى نێوان مه‌سعود بارزانى و پارته شيعيه‌كان، چونكه ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌يڵێن: له دژى ئه‌و پرۆسه‌يه، به‌يانى هه‌ر جيهه‌تێكى تر‌ى سياسى و ياسايى پێى هه‌ڵسێت، هه‌مان قسه دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر به وردى سه‌يرى قسه‌كانيان بكه‌ين به ئاشكرا شێوه‌يه‌كى فه‌توادان له‌خۆ ده‌گرێت بۆ جينۆسايكردنى كورد، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌يانه‌وێت كورد چاوشكێن بكه‌ن، كه جاريكى تر كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه نه‌كات باس له جيابوونه‌وه بكه‌نه‌وه، ده‌يانه‌وێت هه‌مان ميكانزمى حزبى به‌عس بگرنه به‌ر بۆ سه‌ركوتكردنى هه‌ر جوڵانه‌وه‌يه‌ك دژه به يه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق، چونكه ئێستا شيعه خۆى به‌خاوه‌نى عێراق ده‌زانێت، رێگاش ناده‌ن هيچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت له عێراق، كه ببێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر يه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق، ئه‌گه‌ر ده‌ستيان بڕوات ئه‌و فيدڕاڵيه‌ى كه هه‌يه به ياسا هه‌ڵى ده‌وه‌شێننه‌وه.