شوان داودی: ئەوەی سەرنوسەری هاوڵاتی و لڤین دەیکەن کاری ئۆپۆزسیۆنە نەک رۆژنامەنوس

0

شوان داودی: ئەوەی سەرنوسەری هاوڵاتی و لڤین دەیکەن کاری ئۆپۆزسیۆنە نەک رۆژنامەنوس

نوچەنێت. تایبەت

جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ نوچەنێت، هەڵوێستی سەرنوسەرانی لڤین و هاوڵاتی لەمەڕ پرسی بودجەی کوردستان، بەکارێک دەزانێت لەدەرەوەی کاری رۆژنامەوانی، پێی وایە ئەوە کاری ئۆپۆزسیۆنە نەک رۆژنامەنوسان و هیواش دەخوازێت رۆژنامەگەری کوردی لە سیاقی سیاسی دەربازی بێت.

دوای ئەوەی لەپەڕلەمانی کوردستان ئۆپۆزسیۆنی کوردستان بەتوندی ناڕەزایی لەبودجەی ئەمساڵی کوردستان دەربڕی، سەرنوسەرەکانی رۆژنامەی هاوڵاتی و لڤین و چەند چالاکوانێکی مەدەنی، بەهۆی ئەوەی وەک خۆیان دەڵێن بەهەدەردانی پارەی وڵات لەپرۆژە بودجەکەدا هەیە، بڕیاری سازکردنی خۆپێشاندانیاندا لەئەگەری بەڕێکردنی بودجەی ئەمساڵ لەپەڕلەماندا.

شوان داودی جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، هەڵوێستی ئەو سەرنوسەرانە بەپێچەوانەی کاری رۆژنامەوانی دەزانێت و بەنوچەنێتی راگەیاند”ئەركی رۆژنامەنووسان روماڵكردنی روداوەكا ن و گواستنەوەی راستییەكانە بۆ خەڵك نەك بوونیان بەبەشێك لەروداوەكان، ئەوە ئەركی ئۆپۆزسیۆنە نەك رۆژنامەنووس كاتێك رۆژنامەنووس دەبێتە بەشێك لەروداوو لای بەشێك لەهاووڵاتیان بروا لەدەست دەدات ئەمەش جگە لەوەی زەرەری بۆ خودی رۆژنامەنوسەكە هەیە، زەرەر بەكۆی بوارەكەش دەگەیەنێت، دەبێت رێز لەپیشەكەمان بگرین وهەر رایەكمان هەیە لەڕێی كەناڵەكانمانە وەدەریبڕین”.

داودی ئەوەش بەکاری نایاسایی دەزانێت زیاتریش دەڵێت”خەڵكانێك پەیدابوونە خۆیان بەهەموو شتێك دەزانن تەنانەت خۆیان لەسەرووی یاسا دەبینن، پێیانوایە بەدەرن لەرەخنەش، ئەوەی لەم وڵاتەی ئێمە حسابی بۆ ناكرێت یاسایە به ردەوام پێشێل دەكرێت، هەموو كەس پێی دەوێرێت جێبەجێكردنی یاسا لای هەندێ كەس بەپێشێلكردنی مافی ئەو دەخوێنرێتەوە، دەسەڵات پێشێلی ده كات، ئۆپۆزسۆن پێشێلی دەكات، رۆژنامەنوسانش پێشێلی دەكەن هەمووشیان بەناوی سەروەری یاساوە قسەدەكەن و مامەڵەیەكی ناتەندروستی پێوە دەكەن، ئەوەی لەبەرژەوەندیاندا بێت دەستی پێوەدەگرن و شەری لەسەر دەكەن، ئەوەشی لەبەرژەوەندیاندا نەبێت پێشێلی دەكەن”هیواشی خواست”رۆژنامەنووس و رۆژنامەگەری كوردی بكەوێتە سیاقی پیشەیی و لەو سیاقە سیاسییە دەربازی بێت”.

لەبارەی رای سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانیش لەمەڕ هەڵوێستی سەرنوسەرەکانی گۆڤاری لڤین و رۆژنامەی هاوڵاتی لەپەڕ پرسی بودجە و هۆشداری دانی خۆپیشاندان لەلایەن ئەوانەوە، شوان داودی بۆ نوچەنێت وتی” ئێمە رای خۆمان راگەیاندوە، داوامان له رۆژنامەنووسان كرد كە پابەندی ئەركە پیشەییەكەی خۆیان بن، حەقمان بەسەر ئازادی تاكەكانەوە نیە، كەچۆن بریار دەدەن خۆیان تەحەمولی بەربرسیاریتیەكانی دەكەن، له هه مانكاتدا داوامان لەهێزەكانی ناوخۆكرد پابەندی یاسای ژمارە 35 بن بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی روماڵی روداوەكان دەكەن”.

ماوەی ٩ رۆژە لەپەڕلەمانی کوردستان موناقەشەی جدی لەسەر پرۆژە بودجەی ئەمساڵی کوردستان، بەردەوامی پێدەدرێت، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و پێیان وایە بەڕێژەیەکی زۆر کەلێن و بەهەدەردانی پارەی خەڵکی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، عەبدوڵرەحمان زاخۆیی ئەندامی سەربەخۆی پەڕلەمانی کوردستان، کە پێشتر لە فراکسیۆنی گۆڕان بوو، رایگەیاند، وێڕای کەموکورییەکان پرۆژە بودجەی ئەمساڵ لەهەردوو ساڵی رابردوو باشتربووە، و ئیرادەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەموکوریانەی کە تێدا هەیە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com