راوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕلەمان: له‌هیچ شوێنی دنیا رۆژنامه‌نووسان نابنە ته‌ره‌ف له ململانیی سیاسی‌دا
نوچەنێت . تایبەت
راوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕلەمان، لەبەرانبەر هەڵوێستی سەرنوسەرانی هاوڵاتی ولڤین لەمەڕ پرسی بودجەی کوردستان و هۆشداریدانی خۆپیشاندان، رایدەگەیەنێت، لە دونیای پێشکەوتوودا رۆژنامەنوس خۆی ناکاتە بەشێک لەکێشەی کوتلەکانی پەڕلەمان، دەشڵێت” له‌هیچ شوێنی دنیا نییه رۆژنامه‌نووسان خۆیان بكه‌نه طه‌ره‌ف له ململانیی سیاسی”.
تاریق جەوهەر ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، لەمەڕ ئەو رەخنانەی کە لەپرۆژە بودجەی ئەمساڵ دەگیرێن، بەنوچەنێتی راگەیاند”ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه چاودێری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكات، دەزانێت ساڵ به‌ساڵ بودجه‌ی هه‌رێم شه‌فافانەتر له‌چاو ساڵی پێشتر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌موو فراكسیۆنه‌كان په‌رۆشن كه بودجه به‌شێوه‌یەك ده‌ربچێت، له‌خزمه‌تی زیاتری خه‌لكدابێت،ده‌بینی هه‌موو ساڵیك رێژه‌ی سلفه‌ی عه‌قارو هاوسه‌رگیری وزیادكردنی موچه‌ی شه‌هیدان و قه‌رزی بچوك و به‌رنامه‌ی تواناسازی باشتر بووه، ساڵانه ریژه‌ی بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان كه‌متركراوه‌ته‌وه”.
ئەو راوێژکارەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان، لەمەڕ هەڵوێستی سەرنوسەرەکانی ئاوێنەو هاوڵاتی کە هۆشداریان داوەتە پەڕلەمان ئەگەر پرۆژەی بودجەی کوردستان بە کەموکورییەکانیەوە تێپەڕێنرێت، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەکوردستان دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەیەکیان دامەزراوندووە، دەڵێت”پێم وایه له‌دنیای پێشكه‌وتووشدا رۆرژنامه‌نووسان هه‌میشه خۆیان نانه‌كه‌نه به‌شێك له كێشه‌ی سیاسی نێوان كتله‌كانی ناو په‌ره‌لەمان، خه‌ڵك ده‌نگی به ئه‌ندامان داوه ئه‌وانیش بایی ئه‌وه‌نده ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌زانن، بۆیه ئه‌وه 9 رۆژه زۆر به‌جدی و وردی مناقشه‌ی بودجه ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن به دیراسه‌ی به‌رواوردكاری وره‌خنه‌گرتنی بابه‌تی هاوكاری به‌رله‌مانتاران بكه‌ن و راستی بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كان بگوازنه‌وه ، واته پێویسته لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كانیان شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانیان، ده‌نگی رادیۆكانیان بۆ په‌خشكرنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌رخانبكه‌ن، با خه‌ڵك خۆی ئاگای له هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان ورده‌كاری گفتوگۆكان بێت. له‌هیچ شوێنی دنیا نییه رۆژنامه‌نووسان خۆیان بكه‌نه طه‌ره‌ف له ململانیی سیاسی، رێزم بۆ په‌رۆشیان هه‌یه به‌ڵام ده‌توانن له‌بواری كاری رۆزنامه‌نووسیدا هاوكاری په‌رلەمان و فراكسیۆنه‌كان بن”.
تاریق جەوهەر هوای خواست رۆژنامەنوسانی کوردستان”بابه‌تیانه بتوانن ره‌خنه‌ی به‌جێ بخه‌نه‌روو وبێلایه‌نی خۆیان بپارێزن ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان راپه‌رێنن ئیتیكی كاری رۆزنامه‌نووس واده‌خوازی رۆژنامەنوس بێ لایه‌ن وراستگۆ وسه‌ربه‌خۆ بیت”.
ماوەی ٩ رۆژە لەپەڕلەمانی کوردستان موناقەشەی جدی لەسەر پرۆژە بودجەی ئەمساڵی کوردستان، بەردەوامی پێدەدرێت، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و پێیان وایە بەڕێژەیەکی زۆر کەلێن و بەهەدەردانی پارەی خەڵکی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، عەبدوڵرەحمان زاخۆیی ئەندامی سەربەخۆی پەڕلەمانی کوردستان، کە پێشتر لە فراکسیۆنی گۆڕان بوو، رایگەیاند، وێڕای کەموکورییەکان پرۆژە بودجەی ئەمساڵ لەهەردوو ساڵی رابردوو باشتربووە، و ئیرادەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەموکوریانەی کە تێدا هەیە.