نوچە.نێت
هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام، پاش ئەوەی پەیامێکی لە تویتی خۆی بڵاوکردەوە، ڕەخنەی لەو گۆرانییە گرتبوو، کە دژی قەتەر بەرهەمهێنراوە لە کەناڵی Mbc کاریگەری لەسەر ئەحلام دروست کرد، و بووە هۆی ئەوە لە بەرنامەی The Voiceدوور بخرێتەوە بەیەکجاری و دهرى بكهن، نەوال کوێتی بخەنە جێگەی ئەو.
لەلایەکی تر لە تۆرە کۆمەڵایەتەیەکان بوکەڵەیەک لەسەر هاوشێوەی ئەحلام بڵاوکراوەتەوە کە پێی دەڵێن”ئەحلامی بوکەڵە”، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەحلامی بوکەڵە پر فرۆشترین بوە لە ئاستی وڵاتە عەرەبیەکاندا ، جێی باسە تا ئێستا کەس نازانێت کێ لەپشت دیزاینی دروست کردنی بوکەڵەی ئەحلامەوە بوە.
شایەنی باسە، پێشرتیش بە هەمان شێوە بوکەڵەی هەیفا کەوتە بازارەوە ،بەڵام لەئێستادا ئەحلام بازاری گەرم بوە.