نوچە.نێت
گۆرانی بێژی بەناوبانگی ترکی ئەجدا، کە لەئێستادا ئەوە داپیرەیە لە تەمەنی 71 ساڵی ، هۆکاری جوانیەکەی ئاشکرا دەکات
بە پێی رۆژنامەی “ذا صن”بریتانی، ئەجدا ساڵی 1970،بەشداری چەندین فیلم و ئاهەنگ دەکات ناوبانگ بەدەست دەهێنێت.
ئەجدا، هۆکاری مانەوەی جوانیەکەی ئاشکرا دەکات بەوەی کە” بەردەوام وەرزش دەکات و زۆر بە پێ دەروات و ئاگاداری ئەو خواردنانە دەبێت کە رۆژانە دەیخوات، جگە لەوەش ئاوو زۆر دەخواتەوە وەک خۆی دەڵێت کە ناتوانێت لە ژیانی بەردەوام بێت بە بێ ئاوو”.
ئەو هونەرمەندە ووتیشی” کەهەموو بەیانیان تێکەڵاوێک لە زەنجەبیل و ئاوی لیمۆ و هەنگوین لەگەڵ ئاوو دەخواتەوە”.
ئەجدا ئەوەشی خستە روو کە نکۆڵی لەوە ناکات کە بە ژنێکی جوان ناو دەبرێت بەڵام، ئامانجی ئەوەیە کە پارێزگاری لە لەش ولاری خۆی بکات بۆ ئەوەی بە جوانی بمێنێتەوە.
هونەرمەندی ناوبراوو، ئاماژە بەوەش دەکات کە ” هەرچەندە ئەو لەئێستادا داپیرە و تەمەنی 71 ساڵە، بەڵام بیر لەوە دەکاتەوە کە مناڵێکی تر دروست بکات ، هەر بۆیە لە زۆربەی راگەیاندنە ناوخۆیەکان باس لەوە دەکات کە راوێژی لەگەڵ چەندین پزیشکی ئەمریکی و هندی کردوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەی چاندنی دەستکرد مناڵی بۆ بچێنن”.
شایەنی باسە، ئەجدا لە 70 کاندا،لای هەوادارنی “سوپر ستار”ی ئەوکات ناسراوو بوە، و لە ساڵی 1980، لە ترکیا، بەگۆرانی “يوروفيسيون “بەشداری کێبرکیی گۆرانی کردوە توانیویەتی ناوبانگ و سەرکەوتن بەدەست بێنێت.