بیلال سلێمان: پێویستە دەسەڵات لەودیكتاتۆریەتە بێتە خوارەوە، چاوەڕوانی هەڵوێستی جەماورین
رزگار چوچانی
نوچەنێت . تایبەت
بیلال سلێمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی لەبینای پەڕلەمانەوە بەنوچەنێتی راگەیاند، زۆرینەی دەسەڵات لەپەڕلەمان زۆرینەیەکی دیکتاتۆرییە، بۆیە پەڕلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن چاوەڕوانی هەڵوێستی جەماوەرن.
لهبهرانبهر پهسهندكردنی چهند بڕگهو مادهیهكی بودجهی ئهمساڵدا بهدهنگی زۆرینه فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەمشەو لەبینای پەڕلەمان مانیانگرت، کاتژمێر ٤ ی سەرلەبانی، بیلال سلێمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەبینای پەڕلەمانی کوردستانەوە، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە مانگرتنی پەڕلەمانتاران تاکەی بەردەوام دەبێت؟. بەنوچەنێتی راگەیاند”له ئیستادا بریارمان ته نها بۆ ئەمشەو بێت، بۆ ئەمرش چاوەرێی هەڵوێستی جەماوەرین، هەرچەند لەپێشتریش هەرچاوەرێ بووین”.
ئەو ئەندام پەڕلەمانەی کۆمەڵی ئسلامی، ئەوەشی راگەیاند”ئێمەمانگرتنمان لەئەنجامی گوێنەگرتنی دەسەڵاتە، پێویستە دەسەڵات لەودیكتاتۆریەتەی هەیەتی بێتە خوارەوە” بیلال سلێمان لەلێدوانەکەیدا شەرعیەتی زۆرینەی پەڕلەمانی بۆ پرۆژەیاساکان وانادەبات کە” ئەوان لەناو پەرلەمان سود لەو زورینە وەر ئەگرن، بەشێوەیەكی دكتاتورانەو ئامادەنین حساب بۆ هیچ رایەكی كەمینە بكە، بۆیە پێمان وایە زۆرینەكەی دەسەڵات زۆرینەیەكی دكتاتورییە” ئەوەش بەهۆکاری ئەوە دەزانێت کە ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دەسەڵات نەگەنە ئەنجامێک و دەڵێت”بەو بیركردنەوەیەی ئیستای دەسەڵات، ناتوانین بگەینە ئامانجێكی باش”.
بیلال سلێمان لەبارەی تێپەڕاندنی بودجەش بەدەنگی زۆرینە، لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، وتی”نازانم تێی ئەپەڕێنن یان نا، ئێمە تا بودجە شەفاف نەكرێت و نەخرێتە خزمەتی خەڵك بەشداری دانیشتنی بودجە ناكەین”.