نوچە.نێت
ماوەیەک لەمەوبەر دەنگۆی خیانەتکردنی ئەستێرەی پۆپ جاي زي، هاوسەری هونەرمەندی جیهانی بیونسیە بڵاوبویەوە، بەڵام دوای ئەوەی جای زی لە گۆرانیەکدا بە ووشە داوای لێبوردن لە بیونسیەی هاوسەری دەکات، ئاشکرا دەبێت کە جای زی خیانەتی کردوەو دانی پێدا دەنێت کە بەو شێوەیە بوە.
جای زی ، دان پێانانی خیانەتکردنەکەی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باس دەکات و رایدەگەیەنێت کە ” خێزانەکەی لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدا بوە، بەڵام نەیویستوە بگاتە جیابونەوە، هەر بۆیە هەردوولا چارەسەری دەروونی وەردەگرن، بۆ ئەوەی جای زی و بیونسیە بەیەکەوە بمێنەوە درێژە بە ژیانیان بدەن .
جای زی وتیشی” کاتێک کە پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتێکی تر هەبوە، دواتر بە ئاگا دێتەوە کە خەریکە خێزانەکەی لەناو دەچێت، بەباشی دەزانێت هەموو پەیوەندیەکی خۆشەویستی کە هەستی خۆشەویستی تێدا هەبێت، رایبگرێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی لەناوچونی خێزانەکەی”، هەربۆیە دانی بە خیانەتکردنی بەرامبەر بە بیونسیەدا ناوە، و داوای لێبوردنیشی لێ دەکات.