هونەرمەندێکی مصری، بەجوانترین ئافرەت ناودەبرێت، بزانە کێ یە؟

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی گەورەی مصری مەدیحە یوسری، لەنێو چەندین جوانانی جیهاندا بە جوانترین خانمی عەرەب، ناودەبرێت و وێنەکەی لەسەربەرگی گۆڤاری ئەمریکی بڵاو دەبێتەوە. 

مەدیحە، وەک ئەکتەری مصری خاوەنی 90فیلم و 12زنجیرە دراما بوەو لە ژیانی هونەریدا 70 ساڵ بەردەوام خزمەتی هونەری مصری کردوەو لە ساڵی  2012 خانەنشین دەکرێت و لە خەڵوەتگەی پیری لە قاهیرە ژیان بەسەر دەبات.

دەنگۆیەک لەسەر تەمەنی ئەو هونەرمەندە بڵاوبوەتەوە، هەر وەک ، لەشوێنێک باس لەوە دەکرێت کە  مەدیحە، لە ساڵی 1918 لە دایک بوبێت، ئەوانی تر باس لەوە دەکەن کە 3 ديسمبر 1921، لە قاهیرە لە دایک بوبێت، بەڵام لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆی پشتراست کراوەتەوە کە مەدیحە، لە1918 لە قاهیرەی پایتەختی مصر لەدایک بوە، لەئێستادا یادی رۆژی لەدایک بونی لە خەڵوەتگەی پیری دەکاتەوە کە 99 ساڵ تەمەنی دەبێت.

مەدیحە لەسەردەمی گەنجیدا ،  وێنەکەی لەسەربەرگی گۆڤاری بریتانیابڵاوبوەتەوە ، بەڵام زۆرێک پێیان وایە گۆڤارەکە TIMEی ئەمریکی بوە، کە لەساڵانی چلەکاندا وێنەی مەدیحەی بە جوانترین ئافرەتی عەرەب لە جیهاندا لەسەر بەرگی گۆڤارەکە بڵاوکردەوەتەوە.

هونەرمەندی ناوبراوو، لە باوکێکی تورک و دایکێکی سودانی هاتوەتە دنیاوە، 4 جار هاوسەرگیری کردوە خاوەنی تەنیا یەک کور بوەلە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەست داوە. 

شایەنی باسە، ساڵی  1998 ، سەرۆکی پێشوی مصر، حوسنی موبارەک، مەدیحە یوسری هەڵدەبژێرێت ، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شورای مصر ، بۆ ماوەی 6ساڵ  لە بواری شوێنەوارو راگەیاندندا. 

 

 





مەدیحە و کورە تاقانەکەی کە زۆر ئارەزوی وەرش و کاراتێی دەکرد

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com