نوچە.نێت
بە پێی چەند ماڵپەرێکی ئەمریکی ، وەزارەتی تەندروستی ئوسترالیا، بەهۆی بونی پێکهاتەی مادەی ترسێنەر، لە بۆنی كريستال غاردينيا Crystal Gardenia، تایبەت بە ئەستێرەی تەلفزیونی و نمایشکاری جیهانی کیم کاردشیان لەبازارەکانی ئوسترالیا قەدەغە دەکات .
سەرچاوەی ناوبراو ئاشکرایدەکات ، کە هۆکاری قەدەغەکردنی بۆنی كريستال غاردينيا Crystal Gardenia” تایبەت بە کیم کاردشیان، پێکهاتوە لە مادەی کحولی ترسێنەر.
بە پێی رۆژنامەی “ذا صن”ی بریتانی، کیم لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بۆ ماوەی چەند هەفتەیک زۆر گرنگی بەو بۆنە داوە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ووڵاتانی ئوسترالیا و نیوزلندا، بۆنەکەی قەدەغە دەکرێت.
شایەنی باسە، ئەو بۆنە غاردينيا KKW Fragrance، لە 2017 دەرچوەو لە تێکەڵاوی گوڵ و بوغوردو تایبەتی بە ئافرەتان دروست کراوە،