ڤیان عەبدولڕەحیم:
مه‌ترسی تاكڕه‌وی سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر زیاتره له مه‌ترسی تاكڕه‌وی مالیكی بۆ سهرنهتهوهو دۆزی كورد
شه‌ڕی بەغداو هەولێر زیاتر شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی پارتی یه
ئه‌وه‌ی مالكی قسه‌ی له‌باره‌وه ئه‌كات نا یاسای نیه و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م پێشیلكاریه سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكی هەرێم لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت
بۆیه نامانه‌وێت دژی مالكی بین چونكه ئه‌زانین و روونه كه شه‌ری نیوان مالكی و بارزانی شه‌ری كه‌سییه
نوچەنێت تایبەت
لەم دیمانەی نوچەنێت ڤیان عەبدولڕەحیم پەڕلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان، باسی کێشەکانی عێراق و کوردستان دەکات، رەخنە لە سەرۆکی هەرێم دەگرێت و پێی وایە کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر، کێشەی نێوان پارتی و مالیکی یە.
نوچەنێت: ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق لە لیستی کوردستانی لەبارەی ئەوەی کە بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت لامان روون نییە بەغداو هەولێر کێشەکانیان لەسەر چییە دەڵێت”ئەگەر تا ئێستا ڕوون نەبووبێت لەسەر چییە، ئەمە بۆ لەمەولایش نابێت” کەوایە ئەگەر لە تۆ بپرسین بۆچی گۆڕان لەم کێشانە حاڵی نییە، هەر بەراستی کێشەیەک لەدەرەوەی ئەوە دەبینێت کە لەراگەیاندنەکان باس دەکرێت،؟ تۆ چی گرفتێکی تر دەبینیت لەو نێوانە؟
ڤیان عەبدولڕەحیم: پێویسته گرفته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌كو ئهوموعجیزانه سه‌یر بكه‌ین كه له‌دواتردا كۆمه‌ڵێك نهینێ و گۆرانكاری سه‌یرو سه‌مه‌ره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌روه‌كو له‌كاتی بوونی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیاندا كه لێره‌و له وێ ڕووده‌ده‌ن و دواتر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه به جوانترین شێواز سینارێوی جیاوازی بۆدروست ده‌كرێت، هه‌ر له بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كیه‌وه تاوه‌كو تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و چه‌ندان سیناریۆی تر، هه‌ندی جار سیناریۆكان ئه‌وه‌نده دوورن له ڕاستیه‌وه خۆشیان بڕوا ناكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سیناریۆكه‌ی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسماندا بینیمان كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی تیایدا رووبه‌رووی شكستێكی سیاسی گه‌وره بوویه‌وه.
كێشه‌و ململانێكانی ئێستای نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و نوری مالیكی ته‌واو ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماند كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبیه‌كان و دابه‌شكردنی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێوانیان, به چاوپۆشین له به‌دیهینانی مافه ده‌ستوریه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردهیچ شتێكی تر نه‌بوو. ئه‌م كێشه‌و ململانی تایبه‌ته‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و مالكی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن، كه یه‌كێتی و پارتی خاوه‌نی چ پلان و ستراتیژێكی كاركردنی لاواز بوون له‌به‌رامبه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێرراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له بغداد. ئه‌وه‌ی مالكی قسه‌ی له‌باره‌وه ئه‌كات نا یاسای نیه و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م پێشیلكاریه یاساییانه سه‌رجه‌م به‌رپرسانی هه‌رێم به خودی سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه دادگای و لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
نوچەنێت: پەڕلەمانتارێکی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، تا ساڵی نوێ مالیکی هێرشی سەربازی بکاتە سەر کوردستان. ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان ئەمە ئەزانێت، بۆچی نایەوێ لەدژی مالیکی بێت؟.
ڤیان عەدبولڕەحیم: ئه‌وه ته‌نها پێشبینی و بۆ چوونی په‌رله‌مانتارێكه و ئاسایی و ئازاده له‌وه‌ی كه هه‌ر پێشبینی و بۆچوونێكی هه‌بێت، بۆ تیشك خستنه سه‌ر هه‌ر كیشه‌و ململانێیه‌كی سیاسی له هه‌ر وولاتێكدا. بۆیه نامانه‌وێت دژی مالكی بین، چونكه ئه‌زانین و روونه كه شه‌ری نیوان مالكی و بارزانی شه‌ری كه‌سییه, چونكه هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه باس ئه‌كرێت ته‌نها شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورو یاسان و پێویسته له‌مه‌و دوا په‌یڕه‌وی یاسا بكرێت له كاره‌كان دا . ته‌نها تاوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێت ده‌بێت هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و رێكخستنیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدابێت. ماوه‌ی سێ ساڵه ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان داوای هه‌یه، به‌ڵام یەکێتی و پارتی نایانه‌وێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌نه هێزی نیشتمانی و به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ییان به‌رن، چونكه ئه‌یانه‌وێت تاماون بیانچهوسێننهوهو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌كانیان پێ بپارێزن .یاخود بپرسێت و داوای سامان و داهاتی نه‌وتی به‌هه‌ده‌ردراوی هه‌رێمی كوردستان بكات و داوا بكات كه پێویسته به‌هه‌مانشێوه به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت بكرێت وه بخرێته خزمه‌تی تاك به تاكی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان, نه‌ك بۆ گیرفانی بنه‌ماڵه وچه‌ند كهسَیكی دیاریكراو. یاخود پرسی جێ به‌جێ نه‌بوونی مادده‌ی 140 ی گه‌رانده‌وه بۆ خودی سه‌رۆككۆماری عێراق، كه ئه‌بوایه ئه‌م مادده ده‌ستوریه له ساڵی 2007 وه یه‌كلا بكرایه‌ته‌وه ته‌نها كارێك كه مابێتی واژۆی سه‌رۆك كۆماری عێراقه، ئه‌ی تا ئێستا چی هه‌ڵوێستێكی كاریگه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كوردمان بینی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, سه‌باره‌ت به سووتان و تۆپبارانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان , شه‌هید بوونی ده‌یان هاووڵاتی و سووتانی چه‌ندین ره‌زو باخ و بێستان . ئه‌مه جگه له‌و بودجه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به چی بی پیلانی و نه‌خشه سازییه‌ك دیزه به ده‌رخۆنه ئه‌كرێت، له نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا .
نوچەنێت: بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێ بێلایەنیم هەڵبژاردووە، بەروانینی تۆ وەک پەڕلەمانتارێک واژۆنەکردنی داوای متمانە سەندنەوە لە مالیکی، واتای ئەوە نادا کە نەیوستووە رێژەی قانونی داواکە تەواو بکرێت ، ئەی ئەوەش ناچێتە خانەی پشتیوانی؟ ئایا بەشداری نەکردن لە واژۆکاندا هەمان واتای بەشداری کردن نادا ، لە لایەنداری و بێ لایەنی؟.
ڤیان عەبدولڕەحیم: سه‌رۆكی هه‌رێم بوو كه بوو به داهێنه‌ری ریكهوتننامهی هه‌ولێرو ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی مالكی له‌فرۆكه خانه‌و بڕیاری رێكه‌وتنی دووقۆلیانداو به‌دوای خۆیدا كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌بێت. ئه‌ی ئه‌مه تاكڕه‌وی كردن نه‌بوو له پیاده‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی، وه هه‌ر جه‌نابی بوو بانگه‌شه‌ی بۆ مالكی ده‌كرد به‌وه‌ی كه عێراق به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت و چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بات، ئه‌وه له‌دێر زه‌مانه‌وه ڕوونه كه هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه عه‌ره‌بانه‌و له رابردوو ئیستا‌و له ئاینده‌شدا مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر دۆزی نهتهوهیكورد، چونكه ساڵانیكی دوور‌و درێژ ئه‌زموونمان هه‌یه له‌گه‌ل عه‌ره‌به شۆفینیهكاندا, به‌ڵام مه‌ترسی تاكڕه‌وی سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر زیاتره له مه‌ترسی تاكڕه‌وی مالیكی بۆ سهرنهتهوهو دۆزی كورد. هه‌رچه‌ند هه‌موولایه‌كمان د‌رك به‌و یاری و شه‌ڕه كه‌سێتیه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه ین و ده‌شزانین شه‌ڕه‌كه زیاتر شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی پارتی یه، چونكه ئه‌وه ڕوونه تا ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ند یه‌كانیان نه‌كه‌وته مه‌ترسیه‌وه به‌تایبه‌ت لهسهردیار نه‌بوونی داهاتی نه‌وت، مالكی كهساییهتیهكی شایسته‌و گونجاو ره‌مزی دیموكراسی بوو، ئێستا كه بهرژهوهندیهتایبهتهكان كه‌وتنه مه‌ترسیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم دێت ئه‌و كێشه‌یه ئه‌كات به كێشه ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی، دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه كورده‌كان، له‌كاتێكدا پێمان ناڵێت بۆ له‌سه‌ره‌تاوه هه‌مان سیاسه‌تت په‌یڕه‌و نه‌ده‌كرد له‌كاتی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێردا كه ده‌ستێكی باڵات هه‌بوو له ته‌خشان و په‌خشانی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوری مالكیدا و پیلانه‌كانت بۆ بێ به‌شكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی هاووڵاتیان بوو به پی ی استحقاقی انتخابی . ئێستاش داوا ده‌كه‌ن فراكسیۆنی گۆڕان له بغداد وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی هه‌بێت . ئه‌ی جه‌نابیان وه‌ڵام وهه‌ڵوێستیان چیه له‌سه‌ر بێ بهشكردنهكهی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له بغداد ؟ . ههرههڵوێستیكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ واژۆكردنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه چونكه به‌و واژۆكردنه شه‌رعیه‌تدانه به و نادیارییه‌ی كه له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم و بودجه نا شه‌فاف و نا ڕوونه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كهدابهشدهكرێت له‌نێوان ئه‌و دووحیزبه‌دا. وه شه‌رعیه‌تدانه به تاكڕه‌وی خودی سه‌رۆكی هه‌رێم . جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌رێكی كه‌سییه شه‌ڕێك نیه بۆ داكۆكی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پرسێكی چاره‌نوسساز بێت. بۆیه داوای هه‌ڵوێست له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كه‌ن چونكه جه‌نابیان له‌هه‌موو كه‌س باشتر ئه‌زانێت كه مالیکی بە دەسپێشخەری سەرۆکی هەرێم و بەپێی رێکەوتنامەی هەولێر بووە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئه‌وه بزوتنەوەی گۆڕان نیه كهمتمانەی بەخشیێیت به حكومه‌ته‌كه‌ی مالیکی، تا لێی وەرگرێتەوە، وهبزوتنەوەی گۆڕان بەشێک نیه لەكابینهی حکومەتی مالیکی تا له‌حكومه‌ته‌كه‌ی پاشه‌كشی بكات، ئه‌ی ئێستا پێمان ناڵێن له سه‌ر ئه‌ساسی چی بنه‌مایه‌ك داوا له هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌كه‌ن؟.
نوچەنێت: خوێندنەوەت چییە بۆ کێشەکان بەگشتی و ئایندەکە بەچ حەلێک دەگات؟
ڤیان عەبدولڕەحیم: ئیمه كاتیك ئه‌توانین باس له چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی نیوان هه‌رێم بەغداد بكه‌ین و داوای جێبه‌جێكردنی به‌نده ده‌ستوورییه‌كان بكه‌ین , كه له هه‌رێمدا سه‌رجه‌می كیشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانمان و پرۆسه‌ی دیموكراسی ته‌ندروست و دادپه‌روه‌ری و ریزگرتن له دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم وه‌ك په‌رله‌مان كه بكرێته تاكه مه‌رجه‌عی پرسه سیاسی و یاساییه‌كانی هه‌رێم و ڕێزمان له سه‌روه‌ری یاسا گرتبێت، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه به خودی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه. تائێستا له هه‌رێمدا كۆی سستەمی سیاسی و ئابووری له ژیر پرسیاردایە. بۆیه ئاینده‌مان لە عیراق به‌ره‌و مه‌ترسیه به‌تایبه‌ت پرسه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێم چونكه سه‌ركرده كورده‌كان له بغداد ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می پۆست و پله‌و پایهیهیان بووە، ئه‌وه‌نده خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی گه‌لی كوردیان نه‌بووه، بۆیه ئه‌بێت به‌رپرسیارییه‌تی كاره هه‌ڵه‌كانی خۆیان هه‌لبگرن.
ڤیان عەبدولڕەحیم: مه‌ترسی تاكڕه‌وی سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر زیاتره له مه‌ترسی تاكڕه‌وی مالیكی بۆ دۆزی كورد
0
Share.