نوچەنێت
پشتیوان نوری بەدەوی، ئەکتەری دیاری باشوری کوردستان، کە پێشتر بە رۆڵی (رزگار) بەشداری درامای گەردەلولی کردبوو، لەتەمەنی ٤٠ ساڵی کۆچی دواییکرد.
رۆژی سێشەممە ١٦-١-٢٠١٨، پشتیوان بەدەوی ئەکتەری ناسراوی کورد لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پشتیوان نوڕی، کەسایەتی وەرزشی ناسراوی سلێمانییە و ماوەی ١٠ساڵ بوو لەکاری ھونەری بەردەوام بوو، فەرمانبەربوو لەبەڕێوەبەرایەتی سینەما لە سلێمانی، هەروەها ژیانی هاوژینی لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان، پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن.
پشتیوان بەدەوی ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩٧بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە چەندین بەرهەمی شانۆیی و درامادا بەشداریکردووە.