جێگری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی: کادرمان پارتی ئیستفزاز دەکەن
نوچەنێت . هاوڵاتی
فه‌رمان سادق
جێگری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ كاروباری ناوخۆیی حیزب رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان له‌بادینان خۆیان به به‌دیلی پارتی نازانن‌و ده‌ڵێت ساردوسڕی نێوانیان خه‌تای یه‌كگرتووشی تێدایه “كادیرانمان قسه ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ش پارتی ئیزتفزاز ده‌كات”.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، سه‌عید عه‌لی حه‌بۆ ده‌ڵێت هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان یه‌كگرتوو له‌سه‌رده‌می ئه‌مینداری كۆن‌و نوێ‌دا نابینێت‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كاره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ته‌واوكاری یه‌كترن.
له‌باره‌ی وته‌یه‌كی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كه ده‌ڵێت پارتی‌و یه‌كگرتوو لقی یه‌كدارن، سه‌عید حه‌بۆ به‌به‌پێكه‌نیه‌وه ده‌ڵێت كوردستان دارێكه‌و ئێمه‌ش هه‌موومان چلی ئه‌و داره‌ین‌و ده‌بێت خزمه‌تی بكه‌ین، “كاتی خۆی پارتی خۆی به‌دار ده‌زانی, ئێستا خۆی هاوشانی یه‌كگرتوو كردووه كه هه‌ردووكیان چلكی یه‌كدارن”.
جێگری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی: کادرمان پارتی ئیستفزاز دەکەن
0
Share.