تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیان پێكردووه كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێ شه‌ممه ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان چوونه به‌غدا، دوای کۆبوونەوە لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئیران به‌رێكه‌وتن. له ئێران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران چەند بەرپڕێکی باڵای ئێران کۆبووەنەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌عید مه‌سیفی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گرنگی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران رایگه‌یاند: هه‌میشه گفتوگۆ باشترین ریگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆیه پێشوازی له هه‌موو گفتوگۆیه‌ك ده‌كه‌ین و دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردووی نێوان عێراق و هه‌رێم، هه‌ریمی كوردستان ده‌رگای گفتوگۆی له‌سه‌ر داخراوه، به‌م سه‌ردانانه‌ی شاندی هه‌ریم بۆ به‌غدا و تاران، ده‌رگای گفتوگۆكان ده‌كرێنه‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌عید مه‌سیفی راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه داوای گفتوگۆی كردووه و هه‌نگاوی بۆ ناوه، بۆیه عێراق و وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمیش ورده ورده به‌ره‌و دیالۆگ دێن، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌ره‌و گفتوگۆ نه‌یه‌ت و دانوستان ره‌تبكاته‌وه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قسه‌ی خۆی ده‌بێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به به‌رده‌وامی داوای گفتوگۆ ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، عێراق له رابردوودا مادده ده‌ستوریه‌كانی پێشێلكردووه و ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌نده. هەروەها باشترین نمونه‌ش جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی ١٤٠ ده‌ستوره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه.