رای تورکمان لەسەر سه‌ردانی سەرۆکی حکومەت بۆ تاران

0

تایبه‌ت: نوچه‌نێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتنی توركمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌ریم بۆ به‌غدا و تاران له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا گرنگیه‌گی زۆری هه‌یه‌ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

دوێنێ شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت گەیشتە به‌غدا و دوای دیدا لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئیران به‌رێكه‌وتن؛ له‌ ئێران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆككۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونه‌وه‌.

له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، مونا قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتنی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران رایگه‌یاند: سه‌ردانی شاندی حكومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و وه‌فده‌ هاوڕیكه‌ی بۆ به‌غدا و پاشان تاران له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا، گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگا داخراوانه‌یە، كه‌ له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داخراون.

به‌ بڕوای مونا قه‌هوه‌چی، پێشوازیكردنی به‌رپرسانی باڵای به‌غدا و تاران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، وه‌ك وه‌فدی هه‌رێم له‌ نێچیرڤان بارزانی و وه‌فدی یاوەری، په‌یامێكه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه‌ پێیانوابوو حكومه‌تی هه‌رێم شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌.

مونا قه‌هوه‌چی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ردانی شاندی هه‌ریم بۆ تاران گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ ئێران ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ده‌توانێت گوشار بخاته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com