نوچە-فارس
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران، سەردانەکەی سەرۆکوەیزرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران و دیدار و گفتۆکانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، بە ئەرێنی و سەرکەوتووانە وەسف دەکات.
نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژێک لە گەڵ کەنالی المیادین، دەڵێت، ئەم سەردانە زۆر ئەنجام بەخش وسەرکەوتوو بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی رابردوو سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. دواتر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و ئەمڕۆ یەکشەممە،٢١ی جانیوەر لە گەڵ هەر یەکە لە حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران و عەلی شەمخانی، ئەمنیداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، کۆبوونەوە.
بارزانی، بڕیارە لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی، لە گەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێرانی کۆبێتەوە.