نوچەنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێم، دەتوانرێ بڵێی لە قۆناغی بەیاننامەوە گۆڕاوە بۆ گفتوگۆ. دەشڵێت “هێشتا زووە ئێمە بڵێین ئەرێنییە یان نا، چونکە دەبێ ئەنجامێکی کرداری ببینین”.
دوێنێ شهممه ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی حكومهت گەیشتە بهغدا و دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بهرهو تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئیران بهرێكهوتن؛ له ئێران لهگهڵ حهسهن روحانی، سهرۆككۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە کاردانەوەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەم سەردانە دەتوانین بڵێین، لە قۆناغی بەیاننامەی عەبادییە بۆ گفتوگۆ گۆڕاوە، لەوانەیە ببێتە دەروازەیەک بۆ گفتوگۆیەکی ئاسایی و دەستووری بۆ داهاتوو، بەڵام ئەو بەیاننامەیەی، کە عەبادی دوای کۆبوونەوەکە دەریکرد، وەک مەرج، لە کاتێکدا ئەو مەلەفانە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بە پێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکرێت.
د. ئەشواق جاف پێی وایە، کە نابێت ئێمە بڕیار لەسەر ئەو سەردان بدەین، کە ئەرێنییە یان نا، چونکە قۆناغی بەیاننامە گۆڕاوە بۆ قۆناغی دانیشتن، ئەگەر عەبادی نیازی هەبێ بەپێی دەستور گفتوگۆ بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەمە دەبێتە دەروازەیەک بۆ کردنەوەی گفتوگۆکان بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام ئەگەر نا، بۆ کوشتنی کاتە و لەوانەیە هیچ ئەنجامێکی نەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو و گوتی، هەموومان دەزانین پەیوەندییەکەی دیپلۆماسی و ئابووریمان هەیە و لە کاتی رژێمی بەعس هاوکاری کوردی باشووری کردووە و ئەم پەیوەندیانە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئاساییە، گفتوگۆ بابەتێکی زۆر ئەرێنییە، بەڵام هێشتا زووە ئێمە بڵێین ئەرێنییە یان نا، چونکە دەبێ ببینین ئەنجامێکی کرداری دەبێ یان نا، ئەو کات بڕیاری لەسەر بدەین.