هەڵوێستی بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر سەردانی شاندی حکومەت بۆ بەغدا و تاران

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاتنە سەرخەتی ئێران، باردۆخەکە بەرەو هێورکردنەوە دەبات، چونکە کاریگەری بەسەر ئەو نوخبە دەسەڵاتدارەی بەغدا هەیە. دەشڵێت “ئەم بابەتە نابێ بخرێتە ناو موزایەداتی سیاسی و ململانێی حزبایەتییەوە”.

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت گەیشتە به‌غدا و دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئیران به‌رێكه‌وتن؛ له‌ ئێران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆككۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونه‌وه‌.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کامیل مەحموود، گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کودستان، لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و تاران رایگەیاند: سەردانی ئەو شاندە بۆ ئێران، کە کاریگەری لە سەر بەغدا و هەرێمیش هەیە، ئەم سەردانانە بە لای ئێمەوە ئەرێنییە و هەنگاو نانە بە ئاراستەی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها هاتنە سەرخەتی ئێران، باردۆخەکە بەرەو هێورکردنەوە دەبات، چونکە کاریگەری بەسەر ئەو نوخبە دەسەڵاتدارەی بەغدا هەیە. 

کامیل مەحموود دەڵێت “ئەوەی، کە ئێستا هەیە پەیوەندی بە ژیانی خەڵک و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بەدەرە لەوەی ئێمە ئۆپۆزسیۆن بین یان نا، بەڵکو هەموومان دەبێ لە گەیشتن بە چارەسەر هاوکاری ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسیانە بین و ئێمە پشتگیری هەر هەنگاوێک دەکەین، بەتایبەتی کێشە و قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات”. هەروەها “ئەمە بابەتێک نییە کە بخرێتە ناو موزایەداتی سیاسی و ململانێی حزبایەتییەوە”.

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئێمە دەسەڵاتی کوردی بە دەسەڵاتێکی شکستخواردوو دەزانێ و دەڵێت، بەڵام لەم بارەوە ئەمانە دەخەینە لاوە، کە هەنگاو هەڵبگیردرێ لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر و بەغدا وتووێژ بکرێ، ئێمە پشتیوانی هەر وتووێژێکین بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانی هەولێر و بەغدا. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com