پەرلەمانتارێک: کۆدی چارە سەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دۆزرایەوە 

0

 نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، رایدگەیەنێت، سەردانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گرنگی زۆری هەبوو، چونکە کۆدی چارەسەری کێشەکانی دۆزییەوە.

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبۆوە. ئێواره‌ی هەمان رۆژ گەیشتنه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، دوای ئەنجامدانی ژمارەیەك کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی سێ شەممە بەشداری کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فەرحان جەوهەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و تاران رایگەیاند”سەردانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گرنگی زۆری هەبوو، چونکە کۆدی چارەسەری کێشەکانی دۆزییەوە، لە مەودوا کێشەکان کرانەوەیەکی زۆر بەخۆیانەوە  دەبینن، بۆیە هەموو ئەم سەردان و چاو پێککەوتنانە لە ئێستادا زۆر گرنگن، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا کێشەکان روو لە چارەسەربوونێکی گشتگیر دەکەن”.

فەرحان جەوهەر گەڕانەوەی سەرۆکی حکومەت و شاندەکەی هەرێم ،بە فڕۆکە راستەو خۆ لەتارانەوە بۆ هەولێر، وەک بەڵگەی چارەسەی کێشەی فرۆکەخانەکانی هەرێم هێنایەوە. گوتیشی”تاوەکو ٢٧ ئەم مانگە کێشەی فڕۆکە خانەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت، هەروەها لەکۆتایی ئەم مانگە،موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم  رەوانە دەکرێت”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت”پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت، کە ئەم سەردانانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کێشەکان چارەسەر دەکات و با بەئومێدەوە سەیریبکرێت”.

فەرحان جەوهە جەختی لەگرنگی سەردانەکان کرد و ئاماژە بەوەدەکات، کە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکات و دەچێتەوە شوێنی جارانی خۆی،  لە پەیوەندی و گرینگی پێدانی لەلایەن وڵاتانی نێودەوڵەتی و ناوچەکە و هەرێمی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com