نوچەنێت: تایبەت
چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، سەردانی شاندی حکومەت بۆ بەغدا ئەمە لوتکەی ئەو سیاسەتە واقعی و راست و دروستەیە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیەبەر. دەشڵێت “بەغدا بۆی دەرکەوت، کە هەنگاوەکانییان دژی هەرێم سوودی نابێت”.
رۆژی شهممه ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی حكومهت گەیشتە بهغدا و دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بهرهو تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئیران بهرێكهوتن؛ له ئێران لهگهڵ حهسهن روحانی، سهرۆككۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدوڵسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و تاران رایگەیاند: ئەمە لوتکەی ئەو سیاسەتە واقعی و راست و دروستەیە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایەبەت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیەبەر. هەروەها وەردە وردە بۆ عێراقیش دەرکەوت، کە هەموو هەنگاوەکانییان دژی هەرێم سوودی نییە؛ فشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و خودی هەڵوێستی ئەوان، کە باسی دەستوور دەکەن هەرخۆشیان پێشێلی دەستوور دەکەن.
ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێت، ئەم هەنگاوانە بێگومان ئۆمێدی ئەو نیشان دەدات، کە ئەو هەموو کێشەیەی هاتنە پێش، پاش گشتپرسی لابدرێت. هەروەها سەردانی ئێران گرنگە، چونکە ئەو وڵاتە هەژموونی خۆی هەیە لەسەرعێراق و عێراقیش حساب بۆ ئەو وڵاتە دەکات.
عەبدولسەلام پێیوایە، کە دوای ئەم هەنگاوانە ئاسەوارەکان لابدرێن وەک بابەتی فڕۆکەخانەکان، پارە و بودجە و دەروازە سنوورییەکان و رێککەوتنێک وەک کاتی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عەبادی دەربارەی نەوت، بەڵام بێگومان ئەمە کۆتایی کێشەکان نابێت، چوونکە ئەو عەقڵییەتە لە بەغدا هەر ماوە. گوتیشی “ئەو ئەنجامانەی بەدڵمان نەبوو ئەوە نییە، کە بڵێن ئەوە هی سیاسەتی هەڵەی ئێمەیە، بەڵکو رەنگدانەوەی پابەندنەبوونی بەغدایە بە ماددەکانی دەستووری یان تێگەیشتن و قبووڵکردنی مافەکانی هەرێم.