نوچەنێت
جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕووی دیپلۆماسییەیەوە سەردانی شاندی حکومەت ئەرێنییە و ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمانی و بەرەی تورکمانی پشتگیری لە پەیوەندییەکان دەکەین. دەشڵێت “رەوشی سیاسی هەرێم لە خراپیدایە و تەنیا لەسەر ئەو لایەنانە نییە، کە لە حکومەتدان، بەڵکو لەسەر هەموو لایەنەکانە“.
رۆژی شهممه ٢٠–١–٢٠١٨، شاندێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی حكومهت گەیشتە بهغدا و دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بهرهو تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئیران بهرێكهوتن؛ له ئێران لهگهڵ حهسهن روحانی، سهرۆككۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئایدن مەعرووف، جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی، لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و تاران رایگەیاند: ئەو شانە کە لەم کاتەدا سەردانی بەغدا و دواتر تارانی کرد، لە ڕووی دیپلۆماسییەیەوە ئەرێنییە. هەروەها ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمانی و بەرەی تورکمانی پشتگیری لە پەیوەندییەکان دەکەین؛ بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا.
ئایدن مەعرووف دەڵێت، ئەم سەردانە یەکەم وەک دەستپێک و ئارامکردنەوەی رەوشەکە زۆر گرنگ بوو، دووەم لەسەردانیان بۆ تاران، کە ئەو وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ کێشەکانی عێراق فاکتەرێکە، کە گرنگی خۆی دەبێ. ئێمە وەی دەبینین، کە ئەم پەیوەندییانە لە داهاتوودا بەرە باشتر بچێت، چونکە ئێران و تورکیا لە ناوچەکە کاریگەری خۆیان هەیە، لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی خۆیان لە ناوچەکە.
جێگرەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی گوتی، ئەو لایەنە سیاسیانەی، کە لەدەرەوەی حکەمەتدان، دەبێ وابیر بکەنەوە، کە لە ئێستادا رەوشی سیاسی هەرێم لە خراپیدایە و تەنیا لەسەر ئەو لایەنانە نییە، کە لە حکومەتدان بەڵکو لەسەر هەموو لایەنەکانە، بۆیە دەبێ ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی لەم هەنگاوانە بکەن.