مەلا ماجد بازرگان: سەردانی شاندی حکومەت، سەردانێکی بەرهەم دار دەبێت

0

 نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی هەولێری تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و تاران، سەردانێکی بەرهەم دار و زۆر باش دەبێت، بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێم.

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبۆوە. ئێواره‌ی هەمان رۆژ گەیشتنه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، دوای ئەنجامدانی ژمارەیەك کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی سێ شەممە بەشداری کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس بکات.

لە لێدوانێکی  تایبەت بەنوچەنێت، مەلا ماجد بازرگان  سەرۆکی فراکسیۆنی   ھەولێری تورکمانی،  لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و تاران رایگەیاند”سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی بۆ بەغدا و تاران، سەردانێکی بەرهەم دار و زۆر باش دەبێت بۆئێستا و داهاتووی هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەم سیاسەتەش هەردوولا بەئەمانەتەوە و بەجددی وەریبگرن، ئەنجامی باشی دەبێت “.

مەلا ماجد بازرگا دەڵێت”بەغدا، لەژێر کاریگەری ئێراندایە و هەرێمی کوردستانیش سنوری لەگەڵ وڵاتانی ئێران و تورکیا هەیە، بەتایبەت وڵاتی ئێران، بۆیە ئەگەر کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەربکرێت، بێگومان گاریگەری زۆر باشی دەبێت، لەڕوی بازرگانی و سیاسییەوە لەگەڵ ئێران”.   

سەرۆکی فراکسیۆنی ھەولێری تورکمانی، هوای خواست کە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەپێی دەستورچارەسەربکرێت، بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com