جه‌لاله‌دین سه‌غیر: ئیمامی مه‌هدی له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كه‌وێته جه‌نگه‌وه
نوچەنێت . ئاوێنە
بیرمه‌ندێكی ناسراوی شیعه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پاش رووداوه‌كانی سوریا كورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوات‌و ده‌ڵێت “كوردی عێراق له‌گه‌ڵ حوكمی ئیسلامی له‌عێراق به‌شه‌ڕدێن‌و له‌گه‌ڵ ئیمامی مه‌هدی ده‌كه‌ونه جه‌نگه‌وه، كوردی سوریاش له‌گه‌ڵ توركیا به‌شه‌ڕدێن‌و ده‌سپێكی ئه‌م رووداوانه‌ش ئێستا ده‌ركه‌وتووه”.
بیرمه‌ند‌و زانای ئاینی شیعه شێخ جه‌لاله‌دین سه‌غیر كه له‌خولی پێشوی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكی لیستی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بووه‌و ئێستا وتاربێژی مزگه‌وتی بوراسای به‌غدایه له‌میانه‌ی وتارێكدا كه هه‌ینی رابردوو له‌مزگه‌وتی بوراسا له‌به‌غدا پێشكه‌شی كردووه، رێگریكردنی كورد له‌بڵاوبونه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌زوممار‌و هه‌ڵوێستیان له‌رووداوه‌كانی سوریا په‌یوه‌ست ده‌كاته‌وه به‌چه‌ند ریوایه‌تێكی ئیمامه مه‌عسومه‌كانی شیعه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدی (ئیمامی دوازده‌یه‌می شیعه) كورد له‌گه‌ڵ حوكمی ئیسلامی‌دا به‌شه‌ڕدێن‌و ئیمام به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه. سه‌غیر كه ئێستا وه‌كو یاریده‌ده‌ری عه‌ممار حه‌كیم‌و لێكۆڵه‌رێكی بواری شه‌رعزانی خۆی ده‌ناسێنێت، له‌میانه‌ی موحازه‌ره‌كه‌یدا بۆ ئاماده‌بوانی مزگه‌وتی بوراسا كه له‌ژێر ناونیشانی “جموجوڵی كورد‌و ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی” پێشكه‌شی كردووه‌و به‌تۆماركراوی به‌ڤیدیۆ لای ئاوێنه هه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌پێی ریوایه‌تی ئیمام باقر ( محه‌مه‌دی كوڕه‌زای ئیمام حوسێنی كوڕی ئیمام عه‌لی)، جموجوڵی كورد له‌سوریا‌و شام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشهاتیتردا وه‌كو ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی‌و بومه‌له‌رزه‌ی دیمه‌شق‌و …هتد. نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدین كه سه‌رۆك‌و ده‌مڕاستی بێ ركابه‌ری تایفه‌ی شیعه‌یه‌و به‌پێی بڕوای ئه‌وان ئێستا له‌غه‌یبدا ده‌ژی. جه‌لاله‌دین سه‌غیر جه‌غت ده‌كاته‌وه به‌پێی ریوایه‌ته شیعییه‌كان كاتێك ئیمام مه‌هدی ده‌گاته به‌غدا بۆ به‌رپاكردنی حوكمی ئیسلامی كورد به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه بۆ ئاماده‌بوانی مزگه‌وتی بوراسای به‌غدا كه له‌ریوایه‌تی ئیمام باقردا باس له یاخیبون‌و راپه‌ڕینی گروپێك كراوه له‌بن ده‌ستی ناوچه‌كانی توركیا كه رێك ده‌وروبه‌ری قامیشلی ئێستا ده‌كات وه‌كو ده‌سپێكێك بۆ ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدی‌و كاتێكیش ده‌رده‌كه‌وێت “یه‌كه‌م شه‌ڕی له‌پاش نیشته‌جێبوونی له‌عێراق له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا ده‌بێت كه به‌پێی ریوایه‌ته‌كان ئه‌وكات كورد قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ‌و هێزی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه”. هه‌روه‌ها سه‌غیر ده‌ڵێت “شه‌ڕی ئیمام مه‌هدی له‌گه‌ڵ كورد ته‌نها كوردی عێراق ده‌گرێته‌وه، هه‌رچی كوردی سوریاشه روبه‌ڕوی توركیا ده‌بنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا به‌شه‌ڕ دێن”. سه‌غیر باس له‌وه ده‌كات به‌پێی باوه‌ڕی شیعه‌كان سوریا دابه‌ش ده‌بێت بۆ 5 ناوچه‌ی جیاجیا له‌یه‌كتر‌و ده‌ڵێت “به‌پێی بڕوای ئێمه تورك تا سه‌ر روباری فورات دێن، هه‌روه‌ها كورد سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نن، دیمه‌شق وێران ده‌بێت. له‌پاش ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدی له‌گه‌ڵ شیعه لاده‌ره‌كانی عێراق ده‌بێته شه‌ڕی‌و دواتر له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كه‌وێته جه‌نگه‌وه”. له‌پاش ئه‌م قسه‌یه سه‌غیر رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات‌و ده‌ڵێت “دیاره مه‌به‌ست گه‌لی كورد نییه به‌ڵكه ئه‌و كوردانه‌ن دژی حوكمی ئیسلامی ده‌وه‌ستنه‌وه كه له‌عێراق به‌رپا ده‌بێت”.
له‌به‌شێكیتری وتاره‌كه‌یدا سه‌غیر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م بیروباوه‌ڕه ئاینی‌و عه‌قیده‌ییانه‌ی شیعه په‌یوه‌ست بكاته‌وه به‌رووداوه‌كانی ئێستای سوریا‌و عێراقه‌وه‌و له‌بواری پراكتیدا دروستی‌یان بسه‌لمێنێت‌و ئه‌وه بیر دێنێته‌وه كه له‌رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریادا كورد له‌شاره‌كانی دیمه‌شق‌و قامیشلی كه‌وتنه جموجوڵ‌و ده‌ڵێت “ئێستا سوریا ناوچه كوردییه‌كانی راده‌ستی كورده‌كانی نزیك له‌پارتی كرێكاران كردووه به‌جۆرێك كه بوونه‌ته خاوه‌نی جۆرێك له‌حوكمی زاتی‌و چه‌ك‌و جبه‌خانه‌ی خۆیان هه‌یه‌و بێگومان ئه‌م چه‌ك‌و جبه‌خانه‌یه‌ش ده‌بێته زه‌خیره‌ی جیابوونه‌وه له‌كاتی خۆیدا”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “سه‌ربه‌خۆی كورد شاراوه نییه‌و ئێستا باس له‌هه‌رێمی كوردستانی رۆژئاوا ده‌كرێت‌و باس له‌مافی چاره‌نووس ده‌كرێت‌و وادیاره له‌دیدی ئه‌واندا هه‌ل‌و مه‌رج ره‌خساوه بۆ راگه‌یاندنی قه‌واره‌ی خۆیان”. دواتر ئاماژه به‌وه ده‌كات راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌شق ده‌كات به‌كوردانی سوریا ئه‌یسه‌لمێنێت جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی كورد دوور نییه‌و زۆر نزیك بوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت “زانیاریمان هه‌یه كه ئاماده‌سازیی باش هه‌یه بۆ جیابونه‌وه‌ی كورد‌و سه‌ربه‌خۆبوونی‌و هاتنی ئۆغڵۆ كوردستان نیگه‌رانی توركیا له‌سه‌ربه‌خۆبوونی كورد ده‌گه‌یه‌نێت”.
سه‌غیر، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌بڵاوبونه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌زوممار به “پێداگری كورد له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی” ده‌داته قه‌ڵه‌م‌و ده‌ڵێت “ئه‌م رووداوه ئه‌یسه‌لمێنێت بنه‌ماكانی جیابونه‌وه‌ی كوردستان ئاماده‌كراوه”. به‌بڕوای ئه‌م بیرمه‌ند‌و سیاسه‌توانه شیعه‌یه توركیا هه‌ر به‌نیگه‌رانی له‌كوردانی رۆژئاوا ناوه‌ستێت‌و دێته پێش بۆ به‌رگرتن له‌به‌رپابوونی هه‌رێمی كوردستانی رۆژئاوا.
له‌كۆتاییدا جه‌لاله‌دین سه‌غیر ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئێستا هه‌یه له‌شام هه‌یه، ئاماده‌یی كورد بۆ جیابونه‌وه هه‌یه، نیگه‌رانی تورك هه‌یه له‌كورد، په‌رته‌وازه‌بوونی سوریا له‌ئارادایه‌و جه‌غت ده‌كاته‌وه هه‌موو ئه‌مانه له‌یه‌ك دۆخدان‌و له‌دوتوێی گێڕانه‌وه‌ی باقردا یه‌كده‌گرنه‌وه كه باس له‌ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی ده‌كات‌و دواتریش شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ كورد‌و ده‌ڵێت ” . ئێمه جموجوڵی كورد‌و به‌ره‌نگاری توركیا به‌نزیكبونه‌وه‌ی رونبونه‌وه‌ی وێنه‌كه ده‌بینن كه نزیكه له‌ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی “ئێمه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك رۆژگاری حاسیمداین.. ناتوانین بڵێین ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی یه‌كلا ده‌كاته‌وه به‌ڵام ده‌سپێكن‌و چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی نیشانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ده‌كه‌ین… رۆژگاری یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كه‌سی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی بكات له‌نه‌خشاندنی وێنه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام”.
كورد‌و شیعه
هه‌رچه‌نده له‌عێراقدا كورد‌و شیعه وه‌كو هاوپه‌یمان‌و دۆست ده‌ناسرێن، به‌ڵام له‌و میراته كلتورییه‌ی بۆ ئه‌م تایفه‌یه به‌جێماوه ئاوه‌ژووكردنێكی زۆر ده‌رباره‌ی كورد هه‌یه. هه‌ندێك ریوایه‌ت‌و گێڕانه‌وه كه دراونه‌ته پاڵ ئیمام عه‌لی‌و ئیمامی شه‌شه‌می شیعه (جه‌عفه‌ر سادق)و ئیمام مه‌هدی شیعه‌كان هان ده‌ده‌ن بایكۆتی كورد بكه‌ن‌و ژن‌و ژنخوازی‌و بازرگانییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن “چونكه ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا جنۆكه‌بوون”. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه مه‌رجه‌عی شیعه حه‌سه‌نی ئه‌سفه‌هانی به‌ره‌وای نازانێت ژن‌و ژنخوازی له‌گه‌ڵ كورددا بكرێت، نه‌سیره‌دینی توسی هاوڕێیه‌تی كوردی پێ باش نییه‌و به‌پله‌نزم‌و بێ ئاست ئه‌یانداته قه‌ڵه‌م‌و كوله‌ینی له‌كافیدا ده‌ڵێت “كورد به‌شمشێر نه‌بێت رێك نابنه‌وه”.
ئا: لاپه‌ڕه‌ی عێراق، رۆژنامەی ئاوێنه