نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی باشە لە دوای ئەو داخرانە لە پەیوەندییەکان، ئەگەر لەرووی ئابوورییەوە رۆڵی نەبێ لە رووی سیاسییەوە رۆڵێکی گەورەی هەیە.
رۆژی شهممه ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهت نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی حكومهت گەیشتە بهغدا و دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بهرهو تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئیران بهرێكهوتن؛ له ئێران لهگهڵ حهسهن روحانی، سهرۆككۆمار و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زانا عەبدولڕەحمان، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز، لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەرچەند ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان نازانین، بەڵام هەر چۆنێک بێت، هەنگاوێکی باشە لە دوای ئەو داخرانە لە پەیوەندییەکان، ئەگەر لەرووی ئابوورییەوە رۆڵی نەبێ لەڕووی سیاسییەوە رۆڵێکی گەورەی هەیە؛ چونکە وەک دەزانین، لە دوای ریفراندۆم مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروستبوو، کردنەوەی ئەو دەرگایانە باشە بەتایبەت بۆ داهاتوو.
زانا عەبدولڕەحمان پێیوایە، کە هەموو پەیوەندییەک لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و حکومەتی ناوەندی کارێکی ئەرێنییە و دەرئەنجامەکەی چی دەبێ بۆ پەرلەمان گرنگە. هەروەها ئێمە (پەرلەمان) لە گەڵ گفتوگۆین بۆ ئەوەی کێشەکان لە چوارچێوەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێ.
لەبارەی رۆڵی ئێران لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، زانا عەبدولڕەحمان دەڵێت، ئێران رؤلی هەیە، بەڵام رۆڵی سەرەکی هەولێر و بەغدا خۆیانن، کە بتوانن باشتر گفتوگۆ بکەن و بگەنە ئەنجام بەبێ نێوەندگیری، بەڵام راستییەک هەیە، کە وڵاتانی دیکە رۆڵیان هەیە لە عێراق و ئێران رۆڵی کاریگەرتر هەیە.