نوچەنێت
نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە تاران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەهاوكاری ئێران، کراوە. حكومەتی هەرێم، زۆربەی ئەو خاڵانەی جێبەجێ كردوە، كە بەغدا داوای دەكات.
نازم عومهر دهباغ، له چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە رایگهیاندووە” ئەگەر پەیوەندی و هەوڵ و تێكۆشان و نێوەندگیری ئێران نەبوایە، كۆبونهوهی نێوان عهبادی و وهفدی كوردی روی نهدهدا”.
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لەتاران، بەرۆژنامەکەی گوتووە”ئێران ماوەیەكی زۆرە، سەرقاڵی نێوەندگیرییە لەنێوان بەغدا و هەولێردا، ئەنجامەكەشی ئەوە بو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جێگرەكەی و وەفدی یاوەری سەردانی بەغدایان كرد، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە پاشان هاتنە تاران، بۆئەوەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بكەن لەسەر ئەنجامی هەوڵەكانی ئێران”.
نازم دهباغ ئاماژەی بەوەکردووە، کە هاتنی لیژنە تایبەتەكانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، بەدڵنیاییەوە بۆ تەواوكردنی ئەو جۆرە رێككەوتنە سەرەتاییەیە كە لەنێوان هەولێرو بەغدا بەهاوكاری ئێران، کراوە