نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری پەیوەندی ستراتیژی ئێران و هەرێمی کوردستان

0

نوچەنێت: دیپلۆماسی ئێرانی
نوسەر: بارام وەلەد بەگی/ بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان

سەردانی دوو رۆژەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان و پێشوازی فەرمی و ماناداری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوبراو؛ دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، کە بوو بە سەردانێکی مێژوویی. 

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق و دوورییەک، کە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دروست ببوو، بە سەردانی قاسم سولیمانی بۆ هەرێمی کوردستان و چاوپێکەوتنی لە گەڵ مەسعود بارزانی و سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، پەیوەندی دوو لایەنە بە لوتکە نزیک دەبێتەوە و پێچەوانەی بۆچوونی نەیارانی کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان، دوو لایەن پێیانوایە، ئەم پەیوەندییە مێژووییە لە لە لوتکە راگرن و پەیوەندی ستراتیژی لە جێگەی کێشە کاتییەکان دابنێن.

قسەی دکتۆر عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەسەر بنەمای ئەوەی، کە ئێران و کوردستان پەیوەندییەکی ستراتیژیان هەیە و دەبێ ئەم ستراتیژە بەنرخە پارێزراو بێت؛ بۆچوونێکی ستراتیژە و ئەڵقەی ونبووی ئەو ساڵانەی ئێران و کوردستان، کە دەتوانرێ لەسەر هەموو پەیوەندییە مێژووی، کەلتوری و دیپلۆماسی گشتگیر بکرێ و ئێران و کوردستان، بەو شێوەیە لە تەنیشت یەکەوە بەسەر کێشە و جیاوازییەکانی خۆیان زاڵ و پەیوەندی کۆنی تاران و هەولێر باس بکەن و  نەبوونی پەیوەندی داوی ریفراندۆم پڕ بکەنەوە. چونکە ئێران لە چارەسەرکردنی کێشەی هەولێر- بەغدا دەتوانێ رۆڵی مێژووی و کاریگەر ببینێت.

ئێران هەرێمی کوردستان دەتوانن، بەغدا لە قەیرانی بەردەمی، کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووە، لە بەرامبەر نەیارانی کلاسیکی ئێران، تورکیا و عەرەبستان (سعودیە)، کە جیاوازترە لە ئێران، لە گۆڕانکاری لە عێراق هاوکاری بکات و عێراق لە قەیرانی هەڵبژاردن تێپەڕێنێت. چونکە تورکیا و سعودیە، بەپشتیوانی کردن لە سوننەکان لە عێراق، بە شوێن لاوازکردنی شیعەکان و ناکارامەکردنی حکومەت لە بەغدان؛ بە هاوکاری ئەمریکا دەیانهەوێ ئامادەیی ئێران لە عێراق کەمڕەنگ بەکەنەوە. لە بەرئەوەی کێشەی ریشەیی بەغدا لە ئەمڕۆدا سوننەکان و  کوردەکانن.

ئێمە شاهیدی چەند پرسێک بووین، کە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران جێگەی نیگەرانی و کولفەی بەدواوە بوو. دروستکردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ کوردستان، دەتوانێ ئەم نیگەرانیانە لابدا و کولفەکان بۆ ئێران کەمرەنگ تر بکات. لەوانە ئەوەی، کە ئەردۆغان سەرەڕای بەڵێنی هاوکاری لە گەڵ ئێران بۆ داخستنی دەروازە سنورییەکانی لە گەڵ کوردستانی عێراق، پێچەوانەی ئەوە هەڵسوکەوتی کرد و رای گشتی دژی ئێران یەکخست و بەجۆڕێک فێڵی کرد و ئێرانی لە بەرامبەر کورددا دانا. مەسەلەی دووەم لە مەسەلەی خەیانەتی کەرکوک، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە یەکەمین حزبی هاوپەیمانی ئێرانە، لە گەڵ قەیرانێکی گەورە بەرەوڕوو بووەوە و ئەگەر ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژموونی خۆیان لە کوردستان بەکارنەهێنن و پشتیوانی لێ نەکەن، یەکێتی نیشتمانی لە نەبوونی (غیاب) مام جەلال، دۆڕاوی یارییە سیاسییەکانی داهاتوو دەبێت و زۆرترین ناخۆشی بەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ.

نێچیرڤان بارزانی، بە وریایی سیاسی و شێوازی دیپلۆماسی، توانی بە سەردانی وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ئێران، گۆڕانکارییەکانی کوردستان بە باشی ئیدارە بدات و بە جۆرێک ئەندازیاری دیپلۆماسی بە قازانجی خەڵکی کوردستان و هاوکاری لەگەڵ درواسێکان (وڵاتانی دراوسێ) و بۆچوونی ئەوروپا بە کوردستان بخاتە قۆناغێکی نوێیەوە، تا هەموو “هەڕەشەکان بە هەل بگۆڕدرێن”؛ هەروەها سەردانی ناوبراو بۆ کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا و دیداری دیپلۆماسی لە گەڵ سەرۆکی وڵاتانی جیهان، تەواوکەری ئەم پاکێجە دیپلۆماسییە دەبێ بۆ کوردستان.

ئەم سەردانە بووەتە هۆی نیگەرانی تورکەکان و سەرەڕای دژایەتی ئەوان لەگەڵ ئەم پەیوەندییە پڕڕەنگەی هەرێمی کوردستان و تاران، بەزووی نێچیرڤان بارزانی داوەتی ئەنقەرە دەکرێ، تا لە کێبڕکێ لە گەڵ ئێران کەم نەهێنن. چونکە سیاسەتی تورکیا لە راستای ئابوریدایە و زیادکردنی پەیوەندی ئابوری لەگەڵ کوردستان و ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی تورک لە کێبڕکێ لە گەڵ کۆمپانیاکانی ئێران، ستراتیژی تورکیایە لە گۆڕانکاری داهاتوو لەگەڵ کوردستان.

ئێران و کوردستان بێ مەیل نین لەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو لەگەڵ حزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی بن. بەهۆی ئەوەی حەیدەر عەبادی، زیاتر مەیلی بەلای هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و سعودیەیە و بەڵێنی بە عەرەبەکان و ئەمریکا داوە، لە کەمڕەنگ کردنەوەی بوونی ئێران لە عێراق. لەم رووەوە ئێران و هەرێمی کوردستان پێیان باشە هاوکاری لەگەڵ نوری مالیکی، وەک سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، جارێکی دیکە ئەزموون بکەن. هەروەها ئەگەری سەرکەوتنی نوری مالیکی زیاتر لە حەیدەر عەبادی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دێتە بەرچاو.  
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com