نوێنەری خامنەیی، دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی چۆن لێدوان بۆ رۆژنامەوانان دەدات؟

0

نوچەنێت-هەولێر

ئەمینداری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، عەلی شەمخانی ئەمڕۆ هەینی گوتی، ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە رابردوو تەماشا دەکەین. لە هەموو روویەکەوە هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

شەمخانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی دەڵێ “ئێمە بەر لە راپرسی جیابوونەوەیان لە عێراق، لە روانگەی نیەت پاکیمانەوە پێمان گوتن، ئەم هەنگاوە لە دژی بەرژەوەندییەکانی برایانی کوردمانە و بەشێوەی جیاواز ئەوەمان پێ گوتن”.

شەمخانی هەروەها دەڵێ “ئێران هەر لە زووەوە هاوڕێیەتییەکی مێژوویی و خاڵی هاوبەشی کەلتوری و هاریکاریی ستراتیجی لەگەڵ کوردی عێراق هەیە. هەر لەم رووانگەشەوە دڵەڕاوکێی خۆمان لەبارەی ئەو پرۆسەی (رئفراندۆمەی) لەلایەن تەماعکار و بێگانەکانەوە پشتیوانیی دەکرا، پێ گوتن”.

لە هەمان چاوپێکەوتندا شەمخانی دەڵێ “لەو گفتوگۆیانەی بەو دواییە لەگەڵ شاندە کوردییەکە ئەنجاممان دان، بۆمان دەرکەوت ئەوان بەراستی خوازیارن لەگەڵ بەغدا هاوئاهەنگی بکەن، لەسەر ئەم بنەمایەش ئێمەش نابێ ئیدی لە رابردوودا بوەستین. دەبێ لەسەر بنەمای متمانە بە یەکتر بوون، پەیوەندیی نزیک لەگەڵ کوردی عێراق درووستبکەینەوە”.

 

شەمخانی، کە هەمانکات نوێنەری خامنەییە، دەڵێت”لەو سەردانەی دوایی باسی هاریکاریی ئەمنی و هاریکاری لەگەڵ بەغدا و پابەندی بە دادگای دەستووریی عیراق کرا، هەروەها بەهێزکردن و گەشەپێدانی هاریکارییە ئابورییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com