نوچە-هەولێر
فەرهاد عەلائەدین، راوێژکاری فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە قۆناغی چەقبەستوویی تێپەڕیون و گەیشتوونەتە قۆناغی هەنگاوی کرداری.
بەپێی قسەی فەرهاد عەلائەدین، بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی پرسە هونەرییەکان، لەوانە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی لەنێوان بەغدا و فڕۆکەخانەکانی کوردستان.
بە گوتەی عەلائەدین، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە بەغداش فەرمەنبەری لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەبن و بە گشتی هەردوولا رێککەوتوون کە دەبێ فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە.