نه‌وشیروان مسته‌فا و تاڵه‌بانی كۆ ده‌بنه‌وه
“پارتی به ته‌نیا دةمێنێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له ئیسلامییه‌كان نزیك بێته‌وه”
نوچه‌نێت: تایبهتنهوشیروان مسته‌فا و وه‌فدێكی هاورێی سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پارتی هۆشداری ده‌داته یه‌كێتی و چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه، پارتی به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مرۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی پێكه‌وه كۆبوونه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارتی وه‌ڵامی خۆی هه‌بێت بۆ هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و دوو لایه‌نه، ئه‌گه‌ر زیان به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، هه‌ر یه‌كه له تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا هاوڕان، له‌سه‌ر باڵاده‌ستی پارتی به‌سه‌ر كۆی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه، لێكنزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه بێته پێشه‌وه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌و نزیك بوونه‌وه‌یه‌دا، عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، كه حیزبه‌كه‌ی پاڵپشتی نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، وه‌ك هۆشدارییه‌كیش یه‌كێتی ئاگادار كرده‌وه، كه نزیكبوونه‌وه‌یان له گۆڕان، له‌سه‌ر حسابی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌بێت.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه، له ئێستادا پارتی هه‌ست به‌و مه‌ترسییانه ده‌كات، كه به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پێگه سیاسییه‌كه‌ی درووست ده‌بێت، ئه‌و چاودێره وتی “پارتی به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و پێده‌چێت به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوچه‌رخه‌وه، هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیشی له ده‌ست بدات، چونكه پارتی تاك لایه‌نانه حوكمڕانی ده‌كات و ئامانجیشی باڵاده‌ستی زیاتری خۆیه‌تی”.
ئه‌و چاودێره وتیشی “ئێستا پارتی ده‌یه‌وێت به دوای به دیلی یه‌كێتیدا بگه‌ڕێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له ئیسلامییه‌كانه‌وه نزیك بێته‌وه، سه‌ردانی ئه‌م دواییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی بۆ لای محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بووه”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه بڕوایه، كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ناتوانن ببنه به‌دیلی یه‌كێتی، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی “یه‌كێتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزه، كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان نیانه، یه‌كێـی خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسییه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان و عێراق و ناوچه‌كه و له ناو خۆی هه‌رێمی كوردستانیش، كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان نیانه، بۆیه پارتی له ئێستاوه تێده‌گات، كه نزیك بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان، تا چ ئاستێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی ئه‌و هه‌یه، به دووريش نازانرێت له داهاتوودا گرژی له نێوان ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌دا درووست بێت، هه‌تا راده‌ی درووستكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یش”.