نامەیەكی كراوە بۆ بەرپرسانی پارتی
من وەكو باوكی منداڵێكی نەخۆش ، بەقورسی دەزانم كە ئیعلانی دەستەوستانی خۆم بكەم سەبارەت بە چارەسەری جگەر گۆشەكەم ، ئەو منداڵە خەون پەپوولەی كە هەمیشە داوای ژیانم لێدەكات .
چونكە چارەسەری كچەكەم لەدەرەوەی وڵاتە و پێویستی بە ئیمكانیەتێكی ماددی زۆر هەیە ، لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ئەو داوایەم گەیاندۆتە بەرپرس و دەسەڵاتدارەكانی پارتی ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەو چاوەرو
انیەم ئەنجامێكی نەبووە .
ئێمە كە لەسایەی ئەو حیزبەدا بەردەوام شانازیەكانمان بەخۆشگوزەرانی خەڵك و ئارامی هاوڵاتیانمان پێناسە دەكەین . ئێستا كە دەبینم لە بەدەنگەوە هاتنی جگەر گۆشەكەم لە داوایەكی مرۆڤایەتی و رەوا خۆتان بە دوور دەگرن ، هەناسەی سارد دامدەگرێت . لەبەر ئەوەی هەموو ژیانم بۆ خزمەتی پارتی تەرخانە بۆَیە بە مافی خۆمی دەزانم كە لە زەحمەتیی و بارقورسیەكانی ژیانم لە دەرگای ماڵی خۆم بدەم .
هیچ بە رەواشی نازانم ، كە هەست بە نامۆ بوون و بێ هیوابوونی خۆم بكەم ، بەرامبەر بە مەسەلەیەك كە پەیوەستە بە ئایندەی كچە ژیكەلەیەك . كە وەكو كچە بەرپرسەكان پێویستی بە زەردەخەنە هەیە و دەیەوێت بژی . رەوایە هەموو دەرگاكان داخەن نەیەڵن كەس لە دەرگاتان بدات ؟
هەناسەی ساردی باوكێك كە جگەر گۆشەكەی لەبەرچاوی خۆی لە توانەوەیە بخنكێندرێت و تروسكاییەك بۆ فەرەهناییەكانی نەبێت . تەنیا جارێك دەرگاكە لە رووی هەقێك بكەنەوە . یان هیوای ژیان بدەنەوە بە مروڤ ، كە رەوای هەق نیە ، ئایندەی بخرێتە ژێر پرس و گومان . دەزانم قسەكانم مەودای نیە و هێشتا ماوە و زووە رەحم بە هەقیقەتی ژیانی خەڵك بكەن . لەخوای گەورە بەولاوە هیچی تر شك نابەم . ئەو ساتانەی ئەو لە ئازارە منداڵەكانی ئێوە لە شاری یاری خەریكی پێكەنین و خۆشین . ئەو دەمانەی ئەو دەكرێت ئێوە دونیا بە قاقای پێكەنین كاس دەكەن . بە هیوام دیوارەكانتان نزمتر بێت و گریانی ئەو بگاتە ئەو دیوی ماڵەكانتان بگاتە بەر گوێ منداڵەكانتان كە داوا بكەن مانگیان بۆ دادەگرن . مرۆڤ هەر مرۆڤە و روحی هەموو مرۆڤەكان هەر یەكن …
ئومێد نانەكەلی
كارمەندی رادێوی دەنگی كوردستان
راگەیاندنکارێکی پارتی بۆ بەرپرسانی حزبەکەی: کچەکەی منیش كە وەكو كچە بەرپرسەكان دەیەوێت بژی، تکایە هاوکارم بن
0
Share.