ڤیدیۆ.. بارزانی وتارێکی بەکوردی پێشکەشکرد: هێزی هەر دەوڵەتێک لەوەدا نیە چەند سەربازی هەیە، هێز ئەوەیە چەند خزمەتی وڵاتی خۆتت کردووە
نوچەنێت
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەزمانی کوردی و لە کۆنگرەی پارتی دادوگەشەپێدان لەتورکیا، وتارێکی پێشکەشکرد. لە وتارەکەیدا بارزانی تەئکیدی لەوەکردەوە کە هیچ کێشەیەک نییە چارەسەر نەکرێت ئەگەر ئیرادەی چارەسەرکردن هەبێت، بارزانی وتیشی بۆ ئێمە جێی داخە خوێنی گەنجێکی کورد یان تورک برژێت، تەئکیدی لەوەش کردەوە کەدەبێت میللەتەکان بەبرایەتی بژین، ستایشی هەوڵەکانی پارتی دادوگەشەپێدانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وتیشی هێزی هەر دەوڵەتێک لەوەدا نیە چەند سەربازو چەکت هەیە هێز لەوەدایە چەند خزمەتی وڵاتی خۆتت کردووە.
کلیک لەوێنەکە بکە بۆ بیستنی وتاری بارزانی