هێزەکانی مالیکی کەرکوک داگیر دەکەن و زانیاری لەسەر پارتە کوردییەکان کۆ دەکەنەوە

0

هێزەکانی مالیکی کەرکوک داگیر دەکەن و زانیاری لەسەر پارتە کوردییەکان کۆ دەکەنەوە
نوچەنێت
سەرچاوەیەکی تایبەت بە PUKmediaی راگەیاندووە کە جموجۆڵەکانی سوپای عێراق، لە سەرووشیانەوە فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە لە سنوری پارێزگای کەرکوک نائاسایین‌و ئاشکرایکرد کە رۆژی ٤\١٠، عەبدولئەمیر زەیدی فەرماندەی عەمەلیاتی دیجلە لەگەڵ لێپرسراوانی فیرقەی ١٢ی سوپای عێراق لە کەرکوک کۆبۆتەوەو داوایکردووە زانیاری لەسەر بارەگای حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک کۆبکەنەوە.
شەوی رابردووش زیاتر لە ٣٠ تۆپی دوورھاوێژ لە جۆری ١٥٥ ملم لە رێگای تکریتەوە بەرەو کەرکوک ھێندراون‌و درەنگانی شەو تۆپەکان لە گوندی تەل ئەلوەرد لەلایەن کەتیبەی ١١٢ی سەر بە فیرقەی ١٢ی سوپای عێراقەوە وەرگیران‌و تائێستاش ئاڕاستەی تۆپەکان دیاری نەکراون، لەئێستاشدا بارەگایەکی گەڕۆکی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە لەنزیک گوندی تەل ئەلوەردە.
بەر لە ئێستاش ھێزێکی سەر بە فیرقەی ١٢ ی سوپای عێراق بەبێ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ھاتۆتە باکوری شارەکە، ھێزەکە محەمەد خەڵەف فەرماندەی فیرقەی ١٢ی لەگەڵدا بووەو لە بازگەی سلێمانییەوە بە رێگەی خاڵۆبازیانیدا تێپەڕبووە، دواتر لەڕێگەی لەیلانەوە بە ئاڕاستەی ناحیەی تازەو لەوێشەوە بۆ فیرقەی ١٢ گەڕاوەتەوە.
ھێزەکە بەناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، لەکاتێکدا باکوری شاری کەرکوک بەپێی رێککەوتنە ھاوبەشەکان لەژێر دەسەڵاتی ھێزی پێشمەرگەدایە، ئەوەش بەپێشێلکردنی رێککەوتنە ھاوبەشەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە ئەژماردەکرێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com