سه‌عدی پیره: جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه ناگۆڕدرێن
نوچه‌نێت
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ره‌تی كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت، هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری ناوخۆ بگرێته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت “ئێمه باسی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه كام وه‌زیر ده‌گۆڕدرێت، وه به‌دڵنیایـیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه و جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران گۆڕانكارییه‌كان نایانگرێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی یه‌كێـتی كه زیاتر له چوار ساڵه وه‌زیرن، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كردووه، گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و دانیشتنه‌وه نیه كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌كرێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “گۆڕانكارییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه و قائیمقام و مودیر عامه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییانةش وه‌ك ریفۆرمێكی ئیداری سنوردار ده‌كرێت”.
پیره پێیوایه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان مه‌به‌ستییان چاكسازی نیه “ئۆپۆزسیۆن چاكسازییان ناوێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت سود له‌و خۆپیشاندانانه وه‌ربگرن، بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیمان به داخوازی ئۆپۆزسیۆنه‌وه نیه”، وتیشی “ئه‌و گۆڕانكارییانه په‌یوه‌ندی به 17 خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه”.