ئارام قادر بۆ پەکەکە: ئەگەر مەبەستتان داکۆکیکردنە لەکوردانی رۆژئاوا بۆچی کاتی بەعس هێزتان نەنارد؟

0

ئارام قادر بۆ پەکەکە: ئەگەر مەبەستتان داکۆکیکردنە لەکوردانی رۆژئاوا بۆچی کاتی بەعس هێزتان نەنارد

نوچەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕلەمانی کوردستان، گومان لەوە دەکات کە لە ناردنی هێز لەلایەن پەکەکەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، مەبەست داکۆکیکردن بێت لەمافی کورد و دەڵێت” ناردنی هێز له‌م كاته‌دا چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسورمان دروست ده‌كات؟”.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی”له‌ هه‌واڵه‌كاندا گوێبیستی ئه‌وه‌ بووم كه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ره‌شه‌ی كردووه،‌ به‌ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هیرش كراوه‌ته‌ سه‌ركوردانی ناوچه‌ی رۆژئاوا”. لەگەڵ ئەوەی وەک خۆی نوسیویەتی ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، پشتیوانی له‌ شۆرشی گه‌لانی كورد له هه‌مووپارچه‌كانی كوردستان ده‌كات له‌پیناو گه‌یشتن به‌مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان”، به‌ڵام لە باسکردنی ناردنی هێز لەلایەن پەکەکەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان لەژێر ناوی داکۆکیکردن لەکورد، ئارام قادر نوسیویەتی”پرسیارێك خۆی قوت ده‌كاته‌وه،‌ بۆ كاتێك شۆرشی سوریا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو، ئه‌م هێزه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان نه‌كرا، گه‌رسته‌ملێكردن وشه‌هید كردنی هاووڵاتیانی كورد بێت خۆ به‌دریژای 40 ساڵه‌ حزبی به‌عس له‌سوریا كورد ده‌كوژێت وئاواره‌ی ده‌كات وشوناسنامه‌ی لی زه‌وت كراوه”‌، هەر بۆیەش لای ئارام قادر”ناردنی هێز له‌م كاته‌دا چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسورمان دروست ده‌كات؟”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com