نەوشیروان مستەفا: هێزی دیجله رەتدەکەینەوە دژی به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كانی عێراقین
نوچەنێت . سبه‌ی
سه‌عات 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا كۆبوه‌وه، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری كه‌ركوك رونكرده‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دروست كردنی هێزی دیجله رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌وه‌یه كه پشتیوانی له هه‌ڵوێستی پارێزگار و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هێزی دیجله و هه‌روه‌ها دژی پڕ چه‌ككردنی سوپای عێراق و به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كانی عێراقین.
له‌باره‌ی داهاتوی كه‌ركوكیشه‌وه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكین بۆ چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌وه. ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌سه‌رجه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا یه‌ك هه‌ڵوێسته و هه‌مان هه‌ڵوێستیشی بۆ شاری كه‌ركوك هه‌یه.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای بۆ شاری كه‌ركوك به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند: پشتگیری و پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئیداره و خه‌ڵكی كه‌ركوك گرنگه و جێگه‌ی بایه‌خه.