نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگ ئەنجلینا جولی خۆشەویستە تازەکەی ئاشکرا دەکات، وەک وەڵامێک بۆ گەرانەوەی برادبیت بۆلای جینفر ئەنیستون.
ئەستێرەی هولیوود ئەنجلینا جولی Angelina Jolie، ناسنامەی خۆشەویستە تازەکەی ئاشکرا دەکات ئەوەش دوای ئەوەی براد بیت گەرایەوە بۆ لای ژنەکەی پێشوی جینفر ئەنیستون Jennifer Aniston،
ماڵپەری Entertainment Tonight ئاشکرایدەکات کە ئەکتەری بەناوبانگ ئەنجلینا جولی دەکەوێتە خۆشەویستی پیاوێکی بازرگان، کە لەبواری نیشتەجێبوندا کار دەکات و سەروەت و سامانێکی زۆریشی بۆ ماوەتەوە و دەوڵەمەندە.
هەر ئەو سەرچاوە رایدەگەیەنێت کە خۆشەویستەکەی ئەنجلینا، 42 ساڵ گەورەترە بەڵام ئەنجلینا پێی وایە کەسێکی سەرنج راكێشە و حەز بە دەرکەوتن و ناوبانگ ناکات و نایەوێت لە راگەیاندن ببینرێت.