بارزانی هۆکاره‌کانی بێده‌نگی به‌رانبه‌ر فه‌رمانده‌یی دیجله‌ ئاشکرا ده‌کات: بە جدی هەڵوێستمان دەبێت و هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر

0
راگەیەندراوێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە لەبارەی عەمەلیاتی دیجلەوە
بەپێویستم زانی رای گشتی خەلكی كوردستان و عێراق لەوە ئاگادار بكەمەوە، كە هەر لە سەرتاوە ئێمە پێمان وابووە دروستكردنی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە هۆكاری ناسەقامگیری زیاتر دەبێت و، خزمەت بە رەوشی جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور ناكات.نیەت و ئامانج و شێوازی پێكهێنان و مامەڵەی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە دژی كورد و پرۆسەی دیموكراسی و پێكەوەژیان و، ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان بووە.ماوەیەك چاوەڕێی ئەوەم كرد، دەرفەت بدرێت تا بزانرێ‌ ئەو بەڵێنانەی كە بە جەنابی سەرۆك كۆمار درابوون، بۆ راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی عەمەلیاتی دیجلە، بەكوێ‌ دەگات. ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی دیكەمان نەگرتەبەر، تاكو رێگە بدرێت لە رێگەی دیالۆگەوە عەمەلیاتی دیجلە هەڵبوەشێندرێتەوە.ئێستا بە روونی دەركەوتووە كە هیچ پابەندییەك بە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە نییە كە پێشتر درابوون، بۆ راگرتنی بڕیاری پێكهێنانی ئەو فەرماندەییە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە و چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان.دەمەوێ‌ خەڵكی عێراق بە گشتی و خەڵكی كوردستان بە تایبەتی دڵنیا بكەمەوە، كە لەدوای پرس و راوێژ لەگەڵ جەنابی سەرۆك كۆمارو لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە، بە جدی بەرامبەر بەو هەنگاوە نادەستوورییە هەڵوێستمان دەبێت و هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر، بۆ رەتكردنەوەی هەر سیاسەت و هەنگاوو بڕیارێك كە ئامانجی سەپاندنی واقیعێكی نادەستووری بێت لە ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستاندا.مسعود بارزانی
سەرۆكی هەریمی كوردستان
12/11/2012

وێنه‌ : بارزانی له‌ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ده‌ڤه‌ری زمار

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com