نوچە.نێت
گۆرانی بێژی پۆپی بەناوبانگ ریهانا تەمەن 30ساڵ، لە شاری میلانوی ئیتاڵیا ئاهەنگ دەگیرێت بۆ نمایشکردنی کەرەستەی جوانکاری مارکەی Fenty Beauty.
لە راپۆرتێکی مالپەری دیلی میلی بریتانی ، چەند وێنەیەکی ریهانا بڵاوکراوەتەوە، کە لەمیلانو ئاهەنگ دەگیرێت بەبۆنەی نمایشکردنی کەرەستەی جوانکاری مارکەی Fenty Beauty.
ریهانا، لەئاهەنگەکەدا بەکراسێکی چەرمی رەش کە مارکەی جل وبەرگی “فيرزاتشى”ە،کەوتە بەرچاوی هەوادارانی.
ریهانا لەزۆربەی شوێنە گشتیەکاندا بەردەوام مناڵێکی لەگەڵدایە، کە زۆرێک پێیان وایە مناڵی خۆیەتی ، بەڵام لەراستیدا ماجیستی، کچی مامی ریهانایە بەناوی نويلا ألستروم.