د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ كه‌ناڵی‌ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌: هێزه‌كانی‌ دیجله‌ هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ و دوبه‌ره‌كی‌ له‌ عیراق بهێننه‌ ئاراوه‌

0

د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ كه‌ناڵی‌ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌: هێزه‌كانی‌ دیجله‌ هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ و دوبه‌ره‌كی‌ له‌ عیراق بهێننه‌ ئاراوه‌  

نوچەنێت . خه‌ندان

د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دروستكردنی‌ هێزه‌كانی‌ دیجله‌ له‌ سنوری‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان، هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌كی‌ و ئاژاوه‌ له‌ عیراقدا دروست بكه‌ن.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌” له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس ئێمه‌ له‌ عیراق هه‌وڵی‌ پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ تازه‌مان دا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردوودا به‌سه‌رماندا هات، دوووباره‌ نه‌بێته‌وه‌”.

وتیشی‌: “ئایا ئێستا ئێوه‌ ئه‌و نابینن كه‌ دروستكردنی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌ و خۆپڕچه‌ككردنی‌ سوپای‌ عیراق،  هه‌وڵی‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ ساڵانی‌ پێش 1991 ده‌درێته‌وه‌”.

د, به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، پێكهێنانی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌ و هه‌ڵگیرسانی‌ بارگرژی‌ له‌ ناوچه‌كه‌، مه‌ترسی‌ ره‌خساندنی‌ هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌كی‌ و ئاژاوه‌ بهێننه‌ ئاراوه‌ و  كه‌چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه‌.

له‌ كۆتایی‌ قسه‌كانیشیدا، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان داواكاری‌ ئه‌وه‌بوو، بارودۆخه‌كه‌ ئارام بكرێـته‌وه‌ و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌كان یه‌كلایه‌نانه‌ نه‌بێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com