روسیا هۆشداری دەداتە حکومەتی کوردستان: خۆتان نەکەنە بەشیک لەکێشەکانی سوریا
نوچەنێت
روسیا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی سوریا ئاگاداردهكاتهوهو داوا ده‌كات نه‌بنه به‌شێك له‌روداوه‌كانی ئه‌و وڵاته.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی KNN ڤیتالی چۆركین نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ دیندار زێباری جێگری سه‌رۆكی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی روسیای پێگه‌یاندوه‌و داوای لێكردوه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباروی ناوخۆی سوریا‌و خۆیان نه‌كه‌ن به‌به‌شێك له‌كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا به‌دیندار زێباری وتوه كه وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌دایه له سوریا و هه‌ر دهستوردانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریادا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له‌هه‌مانكاتدا ڤیتالی چۆركین سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كردوه بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره سوریهكانو پێشكه‌شكردنی پێداویستی بۆیان.