هێمن هەورامی: هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت له‌ڕێی هێزه‌وه واقیعێكی دیاریكراو بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه
نوچەنێت . خەندان
به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و پرۆسه‌ی دیموكراتی له عیراقدا، ئاشكراشیكرد كه 100 هه‌زار سه‌ربازی عیراقی له ناوچه دابڕێنراوه‌كانن بۆ گۆڕینی واقیعی دیمۆگرافی ئه‌و ناوچانه.
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ كه ئه‌مشه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌غدا بۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جێناهێڵن و له پرۆسه‌ی سیاسی ناكشێنه‌وه.
هێمن هه‌ورامی وتی: “هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت له‌ڕێی به‌كارهێنانی هێزه‌وه واقیعێكی دیاریكراو بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له‌ژێر ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و جوڵاندانی فیرقه‌كانی (4، 5، 12، 2، 3)ی سوپای عیراق و ناردنی هێز و چه‌كی قورسی وه‌ك تۆپ و تانك بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ سه‌پاندنی واقیعێكی دیاریكراو به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م بارودۆخه له ئێستادا دروست نه‌بووه به‌ڵكو چه‌ندین ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه بۆ نموونه دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه جێناكۆكه‌كان و و هێنانی پێنج فیرقه‌ی سه‌ربازی و جوڵاندنی سێ یه‌كه‌ی چه‌كی قورس به تۆپی 155 ملیم و تانك و زرێپۆشه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 100 هه‌زار سه‌رباز له‌و ناوچانه پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی مالیكییه كه ده‌ڵێت رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بێته‌وه.
به پرسیاریشه‌وه وتی: “ئایا به تۆپی 155 ملم شه‌ڕی تیرۆر ده‌كرێت؟ ئێمه نیازه‌كانی ده‌زانین، ده‌یه‌وێت واقیعی ناوچه‌كه بگۆڕێت كه له‌ڕێی ماده‌ی 140ی ده‌ستووره‌وه چه‌سپاوه، ئێمه له سه‌دام حسێنمان قبوڵ نه‌كرد ئێستا له مالیكی قبوڵ ده‌كه‌ین، بێگومان قبوڵی ناكه‌ین”.
روونیشیكرده‌وه كه مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه‌یه كه ده‌توانرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت سه‌ره‌ڕای په‌نابردن بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی نوێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا و مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دووخول له‌ڕێی یاساوه له په‌رله‌مان و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه كار بۆ دانانی سنوورێك و رێگرتن له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت عیراق به‌ره‌و نادیاری ببه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا به فه‌رمانی مالیكی، هێمن هه‌ورامی وتی: “هیوادارین مالیكی په‌ندی له رابردووی عیراق وه‌رگرتبێت، چونكه رووبه‌ڕووبوونه‌وه و په‌نابردنه به‌ر هێز و چه‌ك كورد و پێكهاته‌كانی تری عیراقی ناچار نه‌كردووه ته‌نازول بكه‌ن”.