بزانە ئەدریانا لیما، بەچی ناوبانگی هەیە

0

نوچە.نێت

 

 ئەکتەرو نمایشکاری بەناوبانگ ئەدریانا لیما، بە قەشەنگترین وروژێنەترین نمایشکار ناودەبرێت لە بەرازیل، لە ساڵی 1981 لەدایک بوە، کاری نواندیش دەکات،  بەهۆی رۆڵی ڤیکتوریاز سکریت ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێناوە، دواتر دەستی کرد بەکاری ریکلام کردن لە شوێنە بازرگانیەکاندا.

ئەدریانا، تەنیا نمایشکار نیە، بەڵکو کاتێک قوتابی سەرەتایی بوە چەندین جار بە شاجوانی قوتابخانەکان و نمایشکار هەڵبژێردراوە.

 لەتەمەنی 15 ساڵیدا، پلەی یەکەمی نمایشی فۆردی بەرازیلی بەدەست هێناوە، دواتر روو دەکاتە نیورک بۆ پێشخستنی کارەکەی وەک نمایشکار و ، لە دوایدا، بەکاری نواندن بەشداری دەکات و ناوبانگێکی زۆر بەدەست دەهێنێت.

شایەنی باسە، ئەدریانا بە جوانترین خانمی نمایشکاری جیهانی ناودەبرێت و ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ مارکو جاریک، کە یاریزانی تۆپی باسکەیە پێکهێناوە، خاوەنی دوو کچە.





Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com