د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ كه‌ركوك: ئامانجی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا جێگیركردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان

0

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ كه‌ركوك: ئامانجی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا جێگیركردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان

نوچەنێت . خه‌ندان

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، گه‌یشته‌ شاری كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و شاره‌ كۆبوویه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند كه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئاگاداربوونه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌و شاره‌و گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی باردۆخی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان.

به‌ گه‌یشتی‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كۆبوویه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند كه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه‌” ئێمه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ین”.

وتیشی‌: “به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌دان، ته‌نها ئه‌وانه‌ نین كه‌ به‌رگری‌ له‌ خاكی‌ كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رجه‌م لیواكانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ نه‌خوازارو كه‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان و شاری‌ كه‌ركوك بێته‌وه‌”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هێشتا ده‌رگای‌ گفتوگۆ دانه‌خراوه‌، سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ سه‌ربازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان  به‌ڕێگای‌ گفتوگۆ”.

د.به‌رهه‌م ساڵح، ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ ئامانجی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و وه‌فده‌ی‌ هه‌رێم جێگیركردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ ناوچه‌دابڕینراوه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2008 له‌ نێوان ناوه‌ندو هه‌رێمدا ئیمزا كراوه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com