خەڵکی هەولێر وەک پێشمەرگەی خۆبەخش ناوی خۆیان بۆ بەرگری لە خاک دەنوسن
نوچەنێت . nrt
فه‌رمان محه‌مه‌د: هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ناحكومی له‌شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكیان راگه‌یاند به‌ناوی “هه‌ڵمه‌تی به‌رگری له‌خاك” له‌كاتێكدا جموجۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق به‌ره‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رده‌وامه.
سیروان گه‌ردی وته‌بێژی فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ “ئێن ئارتی” رایگه‌یاند پاش راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و جموجۆڵه‌كانی سوپای عێراق هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌ك كردووه بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها وتی له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه ناوی خۆیان ده‌نوسن كه ئاماده‌ن به خۆبه‌خش پشتیوانی له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ئه‌گه‌ری روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق.