جەباوەر یاوەر : لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق رێککەوتین
نوچەنێت
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە راگەیەنراوێکدا، رێککەوتنی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕۆژی دوشه‌مه رێكه‌وتی 26-11-2012 كۆبونه‌وه‌ێكی (لیژنه‌ی كاری باڵا) نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدراڵ عیراق ئه‌نجامدرا، كه جگه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاری باڵا كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه،فه‌ریق “شێروان عبدالرحمان”و فه‌ریق “جه‌بار یاوه‌ر” ئاماده بوون وله‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق فیدراڵ فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن “علی غێدان “فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كانی عێراق‌و فه‌ریق روكن “حسین عه‌وادی” فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پاسه‌وانی سنور و هه‌ر یه‌ك له “فالح فه‌یاز” راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیشتمانی و فه‌ریق یه‌كه‌م” فاروق” لێپسراوی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هیزه چه‌كداره‌كانی عیراق و فه‌ریق روكن “عبود گمبر “یاره‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه و له لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له عیراق (جه‌نراڵ كاسلین) لیپَسراوی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مه‌ریكی عێراقی له‌عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند راوێژكارێكی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا به‌شداربون سه‌ره‌رای ئه‌وانیش (لیوا روكن اسماعیل و عه‌مید هه‌لگورد ومقدم ئه‌حمه‌د)یش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.
كۆبونه‌وه‌كه له سه‌ره‌تاوه به وته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستیپێكرد كه تیدا به‌گشتی داكۆكی كرا له سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه به شێوه‌ی گشتی و راگرتنی هێنانی یه‌كه و هێزی چه‌كداری هه‌ردولا بۆ ناوچه‌كه و گێڕانه‌وه‌ی گشت ئه‌و یه‌كه و هێزانه‌ی دوای 16-11-2012 هێنراون بۆ ناوچه‌كه له لایه‌ن هه‌ر دوو لا به میكانیزمێكی گونجاو ودیار كه هیچ یه‌كه وهێزێكی زیاده له ناوچه‌كه نه‌مێنێ له هه‌ر دوولا وته‌نها ئه‌و هێزانه نه‌بێت كه پێشتر له ناوچه‌كه بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌خت كرایه سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن وخۆ دوور گرتن له وته و راگه‌ینراو و لێدوانی توند .
جگه له‌وه‌ش بریار درا درێژه به كۆبوه‌نه‌وه‌كان بدرێت به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی میكانیزم و ئالیه‌ت و بنه‌ماكانی پێشتری كاری هاوبه‌ش كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2010 وه په‌یره‌وده‌كرێت له ناوچه‌دابراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ر راو و پێشنیازێك هه‌بێت له باره‌ی ئه‌و بنه‌ما و ئالیه‌ت و میكانیزمه بخرێته روو و پێشكه‌ش به لیژنه‌ی وه‌زاره‌ی و لێپسراوانی باڵاتر بكرێت بۆ بریاردان له سه‌ری، دیاره له كۆبونه‌وه‌كه لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان داكۆكی وجه‌ختی له سه‌ر گیرانه‌وه‌ی هێزی زیاده‌كانی كرد به زووترین كات و به تایبه‌ت ئه‌وه خرایه روو كه هه‌تاكو ئه‌مرۆش 26-11-2012 یه‌كه‌كانی سوپای عیراق به‌ره‌و ناوچه‌كه جولێنراون كه فه‌رماندییه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای عیراق .
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریار درا كه كاتژمێر (11) سبه‌ینی سێشه‌مه 27-11-2012 كۆبونه‌وه‌ی تر بكرێت له هه‌مان شوێن وكۆبونه‌وه وگفتوگۆكان به‌رده‌وام بن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی رێككه‌وتنی گشتی بكرێت له باره‌ی گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بنه‌ما و ئالیه‌ت و میكانیزمی كاری هاوبه‌شه‌وه هه‌یه له ناوچه دابراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.