یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان: كورد به رژێمی به‌عس له‌ناونه‌چوو له‌به‌رئه‌وه هیچ هێزێكی تر ناتوانێت له‌ناوی به‌رێت
نوچەنێت
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و دروستكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و جوڵاندنی هێزه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه ئیمزای هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه (دكتۆر یوسف قه‌رزاوی) و ئه‌مینداری گشتی (دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی) له‌سه‌ره، یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌و داوا له‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌و ده‌ستوریانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن و په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن.
ئه‌و یه‌كێتییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكردنی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان ده‌زانێت و داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات كه هێزه‌كانی پاشه‌كشه پێ بكات و كار بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور بكات و ئه‌مه‌شی به‌كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه داناوه كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات كه سوپا به‌كار نه‌هێنێت بۆیه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و نه‌یكاته پارێزه‌ری ئامانجه‌كانی هیچ تائیفه‌و لایه‌نێكی سیاسی و ئه‌وه‌ش وه‌بیر ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌خاته‌وه كه كورد به رژێمه به‌هێزه‌كه‌ی به‌عس له‌ناو نه‌چوو، له‌به‌رئه‌وه هیچ هێزێكی تر ناتوانێت له‌ناوی به‌رێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
الحمد لله والصلاة والسلام علي محمد رسول الله وآله وصحبه ومن والاه.. وبعد…
یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان به‌وردی چاودێری رووداوه سیاسیه‌كان و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقی كرد، له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان كه‌چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه، گه‌لانی عێراق له‌كاتێكدا كه له‌رژێمی دیكتاتۆری رزگاریان بوو، پاشان كه‌وتنه ژێر سایه‌ی داگیركاری و دوایش شه‌ڕی ناوخۆ و توندوتیژی و ئیرهاب، له‌دوای ئه‌وه‌ش په‌راوێز خستنی تائیفه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تائیفه‌یه‌كی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان ئه‌م وته‌یه‌ی چه‌وساوه‌كانی حه‌زره‌تی موسایان به‌سه‌ردا بچه‌سپێت كه‌پێیان وت (قَالُواْ أُوذِينَا مِن قَبْلِ أَن تَأْتِينَا ؤمِن بَعْدِ مَا جِئْتَنَا قَالَ عَسَي رَبُّكُمْ أَن يُهْلِكَ عَدُؤكُمْ ؤصسْتَخْلِفَكُمْ فِي الآرْضِ فَصنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ) [سورة الأعراف / الآية 129]
یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌ئارامی و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراقیه‌كان و كه‌ڵك له‌وسه‌روه‌ت و سامانه وه‌ربگرن كه‌هه‌یانه‌و له‌جیاتی ئه‌و جه‌نگه درێژ خایه‌نه كه‌ئێستا تیایدا ده‌ژین ژیان و گوزه‌رانیان بگۆڕێت بۆ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی.
دوایه‌مین هه‌وڵێك كه درابۆ دروست كردنی پشێوی و ئاژاوه له‌نێوان دوو پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی عێراقدا كه‌ئه‌وانیش كورد‌و عه‌ره‌بن، بریتی بوو له‌دروست كردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه‌ئێستا له‌نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندا دروست بوه، له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا كه‌دروست بوه ئێستا هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستی كردووه به‌كۆكردنه‌وه‌ی هێزو ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێی لێ ده‌كرێت.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه نوێیه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان داوا له‌حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌و ئارامی به‌رن و كێشه‌كان به‌رێگه چاره‌ی ئاشتی و ده‌ستوری چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ده‌بێت كه‌كلیلی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانه، داوا له‌هه‌موو لایه‌كیش ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی دانایی و عه‌قڵانی دادوه‌ری له‌م كێشه‌یه‌دا بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزی لۆژیك و گفتوگۆ‌و له‌یه‌كتر گه‌یشتن زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر لۆژیكی هێزو هه‌ڕه‌شه كردن به‌چه‌ك و كاولكاری.
عیراق له‌جه‌نگ تێربوه، كه ده‌یان ساڵ تیایدا ژیاوه‌و له‌وجه‌نگانه‌شدا عێراقیه‌كان بێجگه له‌ماڵ وێرانی و كاولكاری هیچی تریان ده‌ست نه‌كه‌وتوه.
دیكتاتۆریه‌ت له‌عیراقدا گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابوریه‌وه، به‌عسیه‌كان شه‌شه‌م هێزی گه‌وره‌ی جیهان بوون، له‌كاتێكدا كه‌هه‌موو هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پشتیوانیان له‌و رژێمه ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی گه‌لی كورد له‌ناوبه‌رێت و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش هه‌ر مانه‌وه، ده‌بوایه ئه‌وه ببوایه به‌وانه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عیراق كه‌جارێكی تر بیر له‌دیكتاتۆریه‌ت و زمانی به‌كارهێنانی هێز نه‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م: یه‌كێتی جیهانی زانایان داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات كه‌ئه‌و هێزه نوێیه له‌پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان پاشه كشه پێ بكات و به‌په‌له بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه لێی هاتوه، ئه‌ویش له‌پێناو رێگرتن له‌دروست بونی جه‌نگ و پشێوی، كه بێجگه له‌خوا كه‌س نازانێت كه چه‌ند مه‌ترسیدار ده‌بێت.
سێیه‌م: یه‌كێتیه‌كه‌مان داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و سه‌ر له‌نوێ متمانه له‌نێوان خۆیاندا دروست بكه‌نه‌وه‌و په‌نا نه‌به‌ن بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی، چونكه له‌رابردوا ئه‌زمون كراوه‌و هیچ خێرێكی بۆ عێراقیه‌كان به‌دی نه‌هێناوه.
چواره‌م: یه‌كێتیه‌كه‌مان داوا له‌حكومه‌تی عێراقی ده‌كات كه‌سوپا بكاته سوپایه‌كی عیراقی نیشتیمانی، نه‌ك سوپایه‌ك بێت بۆ پاراستنی تائیفه‌یه‌ك یان هێزو ده‌سه‌ڵاتێكی دیاری كرا‌و، چونكه ئه‌ركی سوپا له‌وڵاته دیموكراتیه‌كاندا بریتیه له‌پاراستنی سنور‌و دابین كردنی ئارامی و ئاسایش و پاراستنی نیشتیمان له‌مه‌ترسیه‌كانی ده‌ره‌وه.
پێنجه‌م: یه‌كێتی جیهانی زانایان داوا له‌گشت هێزه سیاسیه عێراقیه‌كان ده‌كات كه‌هه‌موو توانای خۆیان به‌خه‌رج بده‌ن له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتیه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای راستی و عه‌داله‌ت و ده‌ستور.
شه‌شه‌م: یه‌كێتی جیهانی زانایان داوا له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ده‌كات كه‌رۆڵێكی ئاشتی خوازانه ببینن و عێراق پشت گوێ نه‌خه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگێكی نوێوه ئه‌وه‌ی كه‌ماویه‌تی بسوتێت و له‌ناوبچێت، یان هه‌ندێك هه‌ندێ هێزی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
له‌كۆتاییدا له‌روانگه‌ی سوربونی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌سه‌ر پاراستنی گیانی عیراقیه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه و پشێوی لێیان ئاماده‌یه بۆ بینینی هه‌ر رۆڵێكی ئاشته‌وایی كه‌پێی بسپێردرێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی عیراقدا، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (ؤلآ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ ؤتَذْهَبَ أيحُكُمْ ) سورة الأنفال / الاية 64 صدق الله العظيم
خوای گه‌وره پشتیوانی هه‌موان بێت
26-11-2012
سه‌رۆك
دكتۆر یوسف قه‌رزاوى
ئه‌میندارى گشتى
دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى
PUKmedia