کۆمپانیایەکی روسی: گوێ بەهەرەشەکانی بەغدا نادەین نەوتی خاو لە کوردستان دەکڕین
نوچەنێت nrt
كۆمپانیای (لۆك ئۆیڵ) ی روسی ئاشكرایكرد كه نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت، گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا نادات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه كۆمپانیا روسیه‌كان رازیبكات، دوای كشانه‌وه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل له كێڵگه‌ی نه‌وتی باشور، ئه‌وان كار بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پیشه‌سازیی نه‌وت بڵاویكرده‌وه، لیتاسكو كه باڵی بازرگانی كومپانیای (لوك ئۆیڵ) ی روسییه و باره‌گاكه‌ی له جنێفه، له‌دوای هه‌ردوو كۆمپانیای ترافیجورا و فیتولدا بووه، سێیه‌مین كۆمپانیا كه گرێبه‌ستی كڕینی نه‌وت له‌گه‌ڵ كوردستاندا ئیمزا بكات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكراشیان كرد كه “لیتاسكو” كه‌شتی له‌رێگه‌ی “سیلۆ دی ناپۆلی”به‌كرێگرتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 19 هه‌زار تۆن نه‌وتی خاو له كوردستان له به‌نده‌ری تۆرۆسی توركیا و كه‌شتییه‌كه‌ش له 21 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كردووه.
ئه‌م گرێبه‌سته‌ی لۆك ئۆیل له‌كاتێكدایه له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی عێراق له هه‌واڵدایه كه كۆمپانیا روسی و چینیه‌كان رازیبكات بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل، كه ده‌یه‌وێت كێڵگه‌ی قورنه یه‌ك بهجێلهێڵت كه به‌هاكه‌ی زیاتر له 50 ملیار دۆلاره و له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كوردستان گرێبه‌سته‌كان له شێوه‌ی هاوبشن و قازانجیان زۆرتره، له‌كاتێكدا گرێبه‌سته‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی خزمهتوزارییهو قازانجی كه‌مه، بۆیه زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت روو له‌كوردستان كردوه.