مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سەنگەرەکانی پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له پارێزگاى كه‌ركووك كرد و ده‌ستخۆشى له رۆڵ و ئه‌ركى پێشمه‌رگه كرد و راشیگه‌یاند كه بانگهێشتى شه‌ڕى كورد و عه‌ره‌ب تاوانێكى گه‌وره‌یه و ئێمه دژى ئه‌وه‌ین، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرتنه‌به‌رى دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه. تەئکیدی لەوە کردەوە مانەوەی یەکێتی عێراق پەیوەستە بە جێبەجێکردنی دەستوری عێراقەوە، رایگەیاند کورد لەشەڕ ناترسێ بەڵام خوێنرشتنی پێ ناخۆشە، روو لە پێشمەرەگەکان، وتی ئامادەبە بۆ شەڕ بۆ ئەوەی شەڕ نەبێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێشمەرگەکانی راگەیاند، ئەو ئامادەییەی ئێوە کە دەیبینم، هیوایەکی زۆر بە من و بە گەلی کوردستان دەبەخشێت، بارزانی هیوای خواست شەڕ نەبێت بەڵام وتیشی، ئەگەر شەڕ ببێت ئێوە لەسەر حەقن و قەزیەیەکی رەواتان هەیە، چونکە نەچون خەڵک بکوژن و خاکیان داگیر بکەن و تەعدایان لێ بکەن.
ڤیدیۆ هەواڵ .. بارزانی لەسەنگەرەکانی پێشمەرگەدا و لەکەرکوک چی بەپێشمەرگە راگەیاند؟.؟.
0
Share.